دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین

شەیری بکە لە:
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین

نووری مالیکی، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت، سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکەیان کە ئێستا کاندیدی سەرۆکوەزیرانی عێراقە، "سەرکردەی ڕاستەقینەیە نەک دروستکراو، بۆیەش دەستبەرداری نابین".

 

وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ پەیامێکی ئاڕاستەی عێراق کرد و ڕایگەیاند، لە سەردەمی دەسەڵاتی مالیکیدا عێراق کەوتبووەناو پشێویی و هەژارییەوە و نابێت ئەوە دووبارە ببێتەوە، ئەگەریش مالیکی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەت بگەڕێتەوە واشنتن چیتر هاوکاری بەغدا ناکات.

 

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ئەلموبەرقەع، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق و کەسایەتی نزیک لە مالیکی ڕایگەیاند، مالیکی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەیسەلمێنێت کە "سەرکردەی ڕاستەقینەیە لە سەردەمی سەرکردەی دروستکراودا، بۆیەش دەستبەردارت نابین و مالیکی هەڵبژاردە دروستەکەیە".

 

لەلایەکی دیکە: شبل زەیدی، سەرۆکی هاوپەیمانیی خەدەمات کە یەکێکە لە لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بە هەمان شێوە قسەکانی ترەمپ لەبارەی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ڕەت دەکاتەوە و لە پەیامێکدا دەڵێت، تۆمەتبارکردنی مالیکی بە دروستکردنی پشێووی ڕاست نییە و تەنیا شێواندنی وێنەکەیەتی لەبەردەم ڕای گشتیدا.

- جەختیش دەکاتەوە لەسەر ئەوەی ناوبراو "ڕەمزی دەوڵەت و میانڕەویی و نێوەندگیرییە، یەکێکیشە لە گرنگترین پایەکانی دەوڵەت و پرۆسەی سیاسی عێراقی نوێ".


هەنگاوەکانی داهاتوو: عامر فایز، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای دەکات، چوارچێوەکە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کۆبوونەوەیەک دەکات بۆ تاوتوێکردنی لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی کاندیدکردنی نووری مالیک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ