ئێران هەڕەشە لە ترەمپ دەکات: سەدان مووشەکی کروزی ژێر دەریامان ئامادەیە بۆ وەشاندن

شەیری بکە لە:
ئێران هەڕەشە لە ترەمپ دەکات: سەدان مووشەکی کروزی ژێر دەریامان ئامادەیە بۆ وەشاندن

یەکێک لە تونێلە ژێر زەمینییەکانی ئێران

ئاڤا نیوز

 

عەلیڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران هەڕەسە لە ئەمریکا دەکات و دەڵێت: هێزەکانیان خاوەنی سەدان مووشەکی کروزن لە ناو تونێلە ژێر دەریایییەکاندا کە مەودای بڕینیان زیاتر لە 1000کیلۆمەترە.

 

وێنە گەورەکە: تا دێت ئەگەری وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئێران زیاتر دەبێت؛ ئەمەش دوای ئەوەی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا گەیشتنە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

لێدوانی فەرمی: عەلیڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران باس لەو مووشەکە دەریاییانە دەکات و دەڵێت، ئەم مووشەکانە لە ژێر دەریای عومان و کەنداوی فارس جێگیر کراون و ئامادەی وەشاندنن لە دژی هەر جووڵەیەکی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا.

 

- مووشەکی (قەدر-380) کە جۆرێکی پێشکەوتووی مووشەکە و توانای ڕێنماییکردنی زیرەکی هەیە تا پێکانی ئامانجەکەی.

 

- توانای سەربازییان ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک ئامادەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ