ئاڤای خەڵک؛ شارەوانیی سۆران ناوی سیانی ئەو کەسانە بڵاو دەکاتەوە زبڵ فڕێ دەدەن

شەیری بکە لە:
ئاڤای خەڵک؛ شارەوانیی سۆران ناوی سیانی ئەو کەسانە بڵاو دەکاتەوە زبڵ فڕێ دەدەن

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سۆران هۆشدارییەکی تووند دەداتە ئەو کەسانەی بە نهێنی زبڵ و خاشاک فڕێ دەدەن و ڕایدەگەیەنێت، لیژنەیەکی نهێنییان پێکهێناوە و هەرکەسێک دەستگیر بکرێت، ناوی سیانی و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێتەوە.


وێنە گەورەکە: ئەم بڕیارەی شارەوانی دوای ئەوە دێت کە هاوار عەباس، پەیامنێری ئاڤا، بەدواداچوونی بۆ داواکاریی دانیشتووانی گەڕەکی بەختیاری کرد. دانیشتووانی گەڕەکەکە نیگەرانییان دەربڕیبوو لەوەی کە شەوانە کاتێک شەقامەکان چۆڵ دەبن، خەڵکانێک دێن و پاشماوەکانیان لە نزیک قوتابخانە و ماڵەکان فڕێ دەدەن.

 

لێدوانی فەرمی: بژار سەعید، سەرۆکی شارەوانیی سۆران ڕایگەیاند، لەسەر بابەتی فڕێدانی زبڵ زۆر جددین و لیژنەیەکی نهێنی چاودێریی ناوچەکان دەکات.

 

- هەر هاووڵاتییەک سەرپێچی بکات، بە توندترین شێوە سزا دەدرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە، جگە لەوەی وەک ڕێکارێکی توند، ناسنامەی کەسەکە و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی ئاشکرا دەکرێن.

باکگراوند: بەگوتەی خەڵکی گەڕەکەکە، ئەم دیاردەیە بووەتە هۆی شێواندنی سیمای گەڕەکی بەختیاری و بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆش لە ناوچەکەدا، بۆیە داوای چارەسەری بەپەلەیان کردبوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ