ئاڤا وردەکاری زۆر نهێنی کوشتنی سێ هاونشتمانییەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنەی کوژراو و بکوژ
ئاڤا نیوز
بەپێی بەدواداچوونەکانی ڕۆژنامەنووس ڕزگار کۆچەر، ئەو کەسە تۆمەتبارە بە کوشتنی سێ هاونیشتمانییەکەی شاری هەولێر نەخۆشی دەروونی هەبووە و بە جۆرێک لە ڕۆژانی بەفربارینەکەی ئەم دواییەدا، نزیکەی 20 کاتژمێر لەناو بەفردا ماوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی یەکشەممە سێ ئەندامی یەک خێزان، باوک و دایک و کوڕێکیان لە گەڕەکی شۆڕشی هەولێر نزیک شەقامی سوورچیان، لە ڕووداوێکدا بە چەقۆ کوژراون، دواتر ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕووداوەکە ئاشکرا بووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، تاوانبارەکە گەنجێکە کە پێشینەی نەخۆشیی دەروونی هەیە و ماوەیەک بەر لە ئێستا لە نەخۆشخانە هەڵاتووە. دۆخی دەروونیی ناجێگیر بووە، بە جۆرێک لە ڕۆژانی بەفربارینەکەی ئەم دواییەدا، نزیکەی 20 کاتژمێر لەناو بەفردا ماوەتەوە. ڕۆژی ڕووداوەکە، سەرەتا لە ماڵی خۆیان شەڕ لەگەڵ باوکی خۆی دەکات و دارێکی کێشاوە بەسەریدا، دواتر ماڵەوە بەجێدەهێڵێت.
چۆنیەتی ئەنجامدانی تاوانەکە: ماڵی بکوژەکە و کوژراوەکان لە هەمان ناوچە بوون. دوای دەرچوونی لە ماڵی خۆیان، سەرەتا دەچێتە کەلاوەیەک لە پشت ماڵی کوژراوەکان و لەوێوە خۆی دەکات بەناو ماڵەکەدا.
- بکوژەکە یەکسەر دەچێتە نهۆمی سەرەوە بۆ ژووری کوڕە 20 ساڵانەکەیان. هەرچەندە کوڕەکە بەرگری کردووە، بەڵام بکوژەکە بە 68 چەقۆ هێرشی کردووەتە سەری و کۆتایی بە ژیانی هێناوە. وەک ڕزگار کۆچەر دەڵێت: "شوێنەوار و خوێنێکی زۆر بە قادرمەکان و مەتبەخەکەوە دیار بووە".
- دواتر دێتە خوارەوە بۆ ژووری دایک و باوکەکە. باوکەکە پێشتر نەشتەرگەریی شەبەکە و باڵۆنی دڵی بۆ کراوە و دایکەکەش نەخۆشیی شەکرەی هەبووە.
سەرەتا هەوڵی خنکاندنی دایکەکە دەدات، بەڵام کە دەبینێت گیانی دەرنەچووە، چەقۆیەک دەهێنێت و لە ملی دەدات، پاشان چوار چەقۆی تری لێ دەدات و دەیکوژێت. دواتر پەلاماری باوکەکە دەدات، دەیخنکێنێت و چەقۆ لەویش دەدات.
دواتر: دوای تاوانەکە، جانتایەک کە بڕێک ئاڵتوون و کەلوپەلی تێدا بووە هەڵدەگرێت. سەرەتا مۆبایل و سویچەکان دەبات، بەڵام دواتر مۆبایلەکان دادەنێتەوە. بەیانییەکەی بە ئۆتۆمبێلی قوربانییەکان کە لە جۆری (پیکاشۆ) بووە، شوێنەکە جێدەهێڵێت.
دەستگیرکردنی: ڕووداوەکە بەیانی ئەنجام دراوە، بەڵام ئێوارەکەی تەرمەکان دۆزراونەتەوە. هێزە ئەمنییەکان دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە و لە ڕێگەی کامێرای چاودێریی دراوسێکانەوە سەرەداویان دەست دەکەوێت. لە کامێراکەدا بکوژەکە دەردەکەوێت کە کڵاوێکی هێناوەتە خوارەوە بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە و قەمسەڵەیەکی لەبەردایە.
بەیانیی ڕۆژی سێشەممە، بکوژەکە ویستوویەتی بەرەو کەرکووک هەڵبێت. لە نزیک "تابلۆ مۆڵ" لەسەر ڕێگای کەرکووک، ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم مارکێتێک ڕاگرتووە بۆ کڕینی پێداویستی.
- هێزەکانی ئاسایش کە چاودێرییان کردووە، هەڵدەکوتنە سەری (بە هەمان جلوبەرگی کاتی تاوانەکەوە بووە). بکوژەکە هەوڵی هەڵاتن دەدات بەرەو تابلۆ مۆڵ و یاریگای فرانسۆ هەریری.
- ئاسایش چوار فیشەک بە ئاسماندا دەتەقێنن بۆ ئەوەی بوەستێت، بەڵام ڕاناوەستێت. دواجار ناچار دەبن دوو فیشەک لە قاچی بدەن و دەستگیری دەکەن.
- دوای دەستگیرکردنی، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری بۆ کراوە. دۆخی جێگیرە و دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە، ئێستا لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا لەزاری هاونیشتمانییەک دۆخی سەختی شاری کۆبانێ دەگێڕێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا لەزاری هاونیشتمانییەک دۆخی سەختی شاری کۆبانێ دەگێڕێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین





