ڕاوێژکارێکی سوودانی بۆ ئاڤا: دوای پەیامەکەی ترەمپ دەرفەتی سوودانی بۆ خولی دووەم زۆر بەهێز بووە

شەیری بکە لە:
ڕاوێژکارێکی سوودانی بۆ ئاڤا: دوای پەیامەکەی ترەمپ دەرفەتی سوودانی بۆ خولی دووەم زۆر بەهێز بووە

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو سەرۆکی ئەمریکا ناڕەزایی لەسەر کاندیدکردنی مالیکی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە دەربڕی، ڕاوێژکارێکی سوودانی دەڵێت، "کارتی مالیکی سووتاوە و دەرفەتی سوودانی بۆ خولی دووەم زۆر بەهێز بووە".

 

وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ پەیامێکی ئاڕاستەی عێراق کرد و ڕایگەیاند، لە سەردەمی دەسەڵاتی مالیکیدا عێراق کەوتبووەناو پشێویی و هەژارییەوە و نابێت ئەوە دووبارە ببێتەوە، ئەگەریش مالیکی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەت بگەڕێتەوە واشنتن چیتر هاوکاری بەغدا ناکات.

 

لێدوانی فەرمی: پەیوەست بەم بابەتەش ڕاوێژکارێکی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "دوای پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ، دەرفەتی مالیکی بۆ بوونەوە بە سەرۆکوەزیران سوتا و چانسی سوودانیش بۆ ویلایەتی دووەم زۆر بەهێزتر بووەتەوە، ئێمەش ئومێدەوارین لەم دەمووچاوانەی هاوشێوەی مالیکی ڕزگارمان ببێت".

 

- وتیشی، "ئەگەر موفاجەئە نەبێت، سوودانی لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی هیچ ڕکابەرێکی نەماوە، بەتایبەتیش کە نامەکەی ترەمپ ئاماژەی ئەوەی تێدایە سێ ساڵی تەمەنی حکومەتەکەی سوودانی لە ئاستی نێودەوڵەتی قبووڵکراو بووە".

 

- لەبارەی هۆیەکانی قبووڵکردنی سوودانی بۆ خولی دووەم، ئەو ڕاوێژکارە کە نەویست ناوی بهێنرێت، ئەوەی خستەڕوو، "سوودانی خاوەنی گەورەترین فراکسیۆنی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی و دەرەوەی چوارچێوەشە، ئەوەش هۆیەکی زۆر باشە و دەرفەتی بۆ ویلایەتی دووەم زیاتر دەکات".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ