نرخی زێڕ گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
نرخی زێڕ گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی

دووکانێکی زێڕنگەران

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ کرانەوەی بازاڕی بۆرسەی جیهان، جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک 173 دۆلاری چووە سەر.

 

لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر بە ئاڤای ڕایگەیاند: بە بەراورد بە ڕۆژی سێشەممە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆنسیەک زێڕ 173 دۆلار و مسقاڵێک زێڕیش 40 هەزار دینار لە نرخیان بەرزبووەتەوە.

 

ژمارەکان وا دەڵێن: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و جیهان بەم جۆرەیە:

- یەک ئۆنسی زێڕ بە پێنج هەزار و 273 دۆلارە.

-مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە ملیۆنێک و 220 هەزار دینارە.

-مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە ملیۆنێک و 165 هەزار دینارە.

-مسقاڵێک زێڕعەیار 18 بە 998 هەزار دینار.


هۆکارە زانراوەکان: پسپۆڕانی بواری ئابووری هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێننەوە، لەوانە؛

 

-خواستێکی زۆر لەسەر کڕینی زێڕ لەلایەن وڵاتانی جیهان هەیە، ئەمەش وای کردووە نرخی زێڕ زیاتر بەرزببێتەوە.

-خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا.

- دابەزینی نرخی دۆلار لە بۆرسەی جیهانی.

-هۆکارە جیۆسیاییەکان، بەتایبەت هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ