نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر ڕوونکردەوە لەبارەی بکوژی سێ هاونیشتمانییەکەی هەولێر دەدات

شەیری بکە لە:
نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر ڕوونکردەوە لەبارەی بکوژی سێ هاونیشتمانییەکەی هەولێر دەدات

نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر

ئاڤا نیوز

 

نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی بکوژی سێ هاونیشتمانییەکەی هەولێر کە بۆ ماوەیەک وەک نەخۆش چارەسەری دەروونی لە نەخۆشخانەکە وەرگرتووە، بڵاو کردەوە.

 

وێنە گەورەکە: پێشتر ئاڤا لە بەدواداچوونێکدا ئاشکرای کرد بکوژی سێ ئەندامەکەی خێزانی عەبدولڕەحمان عوسمان، کەسێکی نزیکی خۆیانە و نەخۆشیی "شیزۆفرینیا"ی هەیە و پێشتر لە نەخۆشخانەی دەروونیی بە کەلەپچەوە ڕایکردووە.
 
- ڕۆژی یەکشەممە سێ ئەندامی یەک خێزان، باوک و دایک و کوڕێکیان لە گەڕەکی شۆڕشی هەولێر نزیک شەقامی سوورچیان، لە ڕووداوێکدا بە چەقۆ کوژراون، دواتر ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕووداوەکە ئاشکرا بووە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر دەڵێتـ، لە عێراق و هەرێمی کوردستان یاسایەک نییە ڕێگە بە نەخۆشخانە بدات نەخۆش بە زۆرەملێ بهێڵێتەوە، هەروەها نەخۆشخانەی تایبەت بە تاوانبارانی دەروونی (Forensic) بوونی نییە؛ بۆیە مامەڵە لەگەڵ ئەم کەسە وەک "نەخۆش" کراوە نەک "تاوانبار".

- یەکەم جار لە ساڵی 2018 خەوێنراوە، بەڵام لەوەودوا هەر جارێک هێنراوەتە نەخۆشخانە، لەسەر بەرپرسیارێتیی باوکی و پێچەوانەی ڕێنمایی پزیشکی، لە 24 کاتژمێر کەمتر براوەتەوە دەرەوە.

- کۆتا جار لە 24-12-2025 خەوێنراوە، بەڵام لە 24-12-2025  لە کاتی پاککردنەوەی ژوورەکەی، دەرفەتی هێناوە و لە نەخۆشخانە هەڵاتووە.

- نەخۆشخانە لە ڕێکەوتی 4-1-2026 بە نووسراوی فەرمی، هەریەک لە پۆلیس و ئاسایشی لە هەڵاتنی نەخۆشەکە ئاگادار کردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: