وەزارەتی بازرگانیی لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار هۆشداری بە بازرگانان دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
بریکاری وەزارەتی بازرگانی، دەڵێت ناجێگیری بەهای دۆلار کاریگەری لەسەر نرخی کاڵاکان دەبێت، بەڵام چاودێریی بازاڕ دەکەین و ڕێگری لە قورخکاری دەکەین.
وێنە گەورەکە: سەربەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ کرانەوەی بازاڕی دراودا، بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی جارێکی دیکە ڕووی لە دابەزین کرد. بەجۆرێک بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، هەزار و 500 دینار لە نرخەکەی دابەزی. بەمەش ئێستا 100 دۆلار بەرامبەر بە 155 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت. دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند ئەگەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەبەرچاو نەگیرێت و نووری مالیکی حکومەت پێکبهێنێت، ئەوا هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق ڕادەگیرێت.
لێدوانی فەرمی: سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: ناجێگیریی نرخی دۆلار کاریگەری ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ لەسەر ژیانی هاونیشتمانیان و نرخی کاڵاکان دەبێت، 90ـێ کاڵاکانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە هاوردە دەکرێن، بەشێکی کاڵاکانی ناوخۆش وەک ماددەی سەرەتایی لە دەرەوە هاوردە دەکرێت، دراوی بازرگانی و کڕینی کاڵاکانیش دۆلارە، بۆیە بەرز بوونەوەی بەهای دۆلار نرخی کاڵاکان بەرز دەکاتەوە.
-سەرەوەر کەمال ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان لە ماوەی مانگێک بۆ سێ مانگ بەشێوەیەکی زۆر کەم دەبێت و لە ماوەی چوار مانگ بۆ 10 مانگ کاریگەری بەدیار دەکەوێت، ئەگەر بەهای دۆلاریش لە نرخی ئێستا جێگیر بێت، پێویستە بەکاربەر شێوازی کڕینی بگۆڕێت و حکومەتیش جۆرێک لە پاڵپشتی بۆ بازرگانان دروست بکات، تا ڕێگە لە کاریگەری بەرزبوونەوەی نرخەکان لەسەر خەڵک بگیرێت.
- ئەو کاڵایانەی ئێستا لە بازاڕ و کۆگاکان هەن، بەم نرخە بەرزەی دۆلار نەکڕاون، بۆیە لیژنەکانی چاودێریی بازاڕ بەردەوام چاودێری بازاڕ و کۆگاکان دەکەن و ڕێگری لە قۆرخکاری دەکەن، هەر کەسێک لە بەرزکردنەوەی نرخی کاڵا و هێشتنەوەی کاڵا لە کۆگاکان تا بەرزبوونەوەی نرخیان قۆرخکاری بکات، ڕێكاری یاسایی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
- سەروەر کەمال هاواری ئەوەشی گوت: هاونیشتمانیان لە هەر شوێنێک قۆرخکاریان بینی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە لیژنەکانی چاودێری بازاڕ بکەن و دەستبەجێ بەدواداچوون دەکەین.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
مالیکی لەبارەی کاندیدبوونی وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە






