ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە

شەیری بکە لە:
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ پەیامێکی تووند و هەڕەشەئامێز بۆ ئێران دەنێرێت و دەڵێت: خەریکە کات بەسەردەچێت، هێرشی داهاتوو زۆر لەوە خراپتر دەبێت کە کرایە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانتان! مەهێڵن ئەوە دووبارە ڕووبداتەوە.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ نووسیوویەتی، "کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەرەو ئێران بەڕێوەیە بەخێرایی، بەهێز و جۆشوخرۆش و ئامانجێکی گەورەوە دەجووڵێت. ئەمە کەشتیگەلێکی گەورەترە لەوەی ڕەوانەی ڤەنزوێلا کرا، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری مەزنی (ئەبراهام لینکۆڵن) سەرکردایەتی دەکات.

- هاوشێوەی ڤەنزوێلا، ئەم هێزە ئامادەیە، خواستی هەیە و توانای هەیە بە خێرایی ئەرکەکەی جێبەجێ بکات، بە خێرایی و بە توندوتیژییەوە ئەگەر پێویست بکات.

- بەهیواین ئێران بە خێرایی "بێتە سەر مێزی گفتوگۆ" و دانوستان لەسەر ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و یەکسان بکات، نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت، ڕێککەوتنێک کە بۆ هەموو لایەنەکان باش بێت. کات خەریکە بەسەر دەچێت، بەڕاستی کات زۆر گرنگە!

-وەک چۆن پێشتر جارێکی تر بە ئێرانم وت، ڕێککەوتن بکەن! ئەوان نەیانکرد، بۆیە "ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەو" ڕووی دا، کە وێرانکارییەکی گەورەی ئێرانی لێکەوتەوە. هێرشی داهاتوو زۆر لەوە خراپتر دەبێت! مەهێڵن ئەوە دووبارە ڕووبداتەوە.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: پێشتر عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، سیاسەتی "فشاری بە زۆر"کە ترەمپ پەیڕەوی دەکات، پێشتر تاقی کراوەتەوە و شکستی هێناوە. تاران لە ژێر هەڕەشەی سەربازیدا نایەتە سەر مێزی گفتوگۆ و بەرگری دەکات".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ