
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە لایەنە شیعەکان ئاشکرای دەکات، بڕیاریان داوە سەرجەم لێدوانە میدیاییەکان ڕابگرن تاوەکو کۆبوونەوەیەکی خێرا بۆ تاوتوێکردنی هەڵوێستەکەی سەرۆکی ئەمریکا دژی کاندیدکردنی نووری مالیکی ئەنجام دەدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ بە فەرمی ڕەتیکردەوە نووری مالیکی ببێتە سەرۆکوەزیران و هەڕەشەی بڕینی تەواوی هاوکارییە دارایی و سەربازییەکانی ئەمریکای بۆ عێراق کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی بەرپرس لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاڤای ڕاگەیاند، ڕێنمایی ناوخۆیی بۆ سەرجەم سەرکردە و ئەندامە دیارەکان دەرچووە کە هیچ لێدوانێکی میدیایی نەدەن، تاوەکو ڕەهەندەکانی هەڵوێستەکەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی خێرادا بە وردی تاوتوێ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانج لەم کۆبوونەوەیە گەیشتنە بە تێڕوانینێکی یەکگرتوو و دانانی میکانیزمێکی گونجاو بۆ وەڵامدانەوەی گوشارەکانی دەرەوە، بەجۆرێک کە سەروەریی نیشتمانی و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی عێراق بپارێزرێت.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە، نووری مالیکی ڕەتیکردەوە لە کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بکشێتەوە و ڕایگەیاند، بە تووندی دەستوەردانی ئاشکرای ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراق ڕەتدەکەینەوە و بە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و پێشێلکردنی بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی دەزانین.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لایەنەکانی چوارچێوە دەیانەوێت دوور لە پەرچەکرداری تاکەکەسی هەڵوێستێکی هاوبەش ڕابگەیێنن، چونکە ئەم دەستوەردانە مەترسیی لەسەر پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت دروست کردووە و پێویستی بە بەرپرسیارێتییەکی باڵا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئەوروپا: فەرەنسا زانیاریی هەواڵگریی دژی دیمەشق داوەتە هەسەدە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئەوروپا: فەرەنسا زانیاریی هەواڵگریی دژی دیمەشق داوەتە هەسەدە






