گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو

شەیری بکە لە:
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو

وێنەی شەهید ئەحمەد هێمن. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

گەنجێکی دانیشتووی کەرکووک بەناوی ئەحمەد هێمن، تەمەن 23 ساڵان، بە ئامانجی بەرگریکردن و پشتیوانی لە کوردانی ڕۆژئاوا چوو بۆ حەسەکە، دوای چەند ڕۆژێك لە گەیشتنی شەهید بوو.

وێنە گەورەکە: لەگەڵ شکاندنی ئاگربەست لەلایەن سوپای عەرەبی سووریاوە هێرشکرایە سەر شارە کوردییەکان، ژمارەیەک گەنج لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەرگریکردن و پشتیوانی ڕۆیشتوون بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.

لێدوانی فەرمی: جەمال ئەحمەد، کەسوکاری ئەحمەد هێمن، بە ئاڤای وت، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان بۆ هات پێیان وتین کوڕەکەتان شەهید بووە، لە تەلەفۆنەکە  وتیان لە دەوروبەری حەسەکە بەهۆی هێرشیکی درۆنییەوە شەهید بووە، ئیمەش ئامادەکاری دەکەین بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی لە کەرکووک بەخاکی دەسپێرین.

ئاماژەی بەوەشکرد، شەهیدبوونی کوڕەکەمان جێگای شانازییە لە پێناوی بەرگریکردن و ئازادکردنی خاکی کوردستان دەبێت ئێمەش چاو لە ئەو بکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: