هەسەدە: ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە

شەیری بکە لە:
هەسەدە: ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە

فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانی هەسەدە

ئاڤا نیوز

وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ دیمەشق بە چاودێری هێزە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن و ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت، ئەوان پاشەکشە ناکەن. 

وێنە گەورەکە: سووریا لەبەردەم گۆڕانکاریی سیاسی و سەربازی خێرادایە و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ حکومەتی ناوەندی سووریا بەردەوامییان هەیە.

لێدوانی فەرمی: فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند: "هەڵوێستی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا، کوردستان و ئەوروپا ڕەوتی ئەم قۆناغەی کورد دەگۆڕێت، ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت، ئێمە یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە و ئەگەر دوژمن بگەڕێتەوە بۆ هێرشکردن، ئەوا شەڕ دەکەین و هەنگاوی گەورە دەنێین. وتیشی: ئەم خەباتە بە سەرکەوتن دەگاتە لووتکە و پێویستە گەلەکەمان باوەڕی بەوە هەبێت، هەر بۆیە داوا لە گەلەکەمان دەکەین نەبنە کەرەستەی دەستی دوژمن و میدیا و سیاسەتەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێستا دانوستانەکان لە دیمەشق بە چاودێری هێزی نێودەوڵەتیی بەڕێوەدەچن و بەمزووانە ئەنجامەکان بۆ گەلەکەمان ڕادەگەیێنین، داواش لە گەلەکەمان لە ڕۆژائاوا، کوردستان و ئەوروپا دەکەین لە مەیدانەکان بمێننەوە و پشتگیری لە بەرخودانمان بکەن، چونکە تەنیا هەڵوێستی گەلەکەمانە دەتوانێت ئەم سیاسەتانە بگۆڕێت، تاوەکو بە سەلامەتی بەرەو قۆناغی داهاتوو بڕۆین."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: