شێخ دارا: سەرما دەشکێت و بارانبارین 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
بەپێی پێشبینییەکان بۆ ماوەی 10ڕۆژی دیکە لە سەنتەری شارەکان بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری ئاڤا ڕایگەیاند، هەتا 10ـی مانگی داهاتوو بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت و هەندێکجار بای بەهێزی لەگەڵدا دەبێت، لە ڕۆژانی پێنج و شەشی مانگ کەشوهەوا خۆش دەبێت واتە باران نابارێت کەشوهەوا ئاسایی دەبێت.
هەر بە پێی پێشبینییەکانی شێخ دارا، ڕیژەی بارانبارین لەماوەی ئەم 10 ڕۆژە لە دەوروبەری سلێمانی 95 ملم ، هەولێر 64 ملم، دهۆک 79 ملم دەبارێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەرێم، کەشی پێشبینیکراوی سبەی پێنجشەممەی بڵاو کردووەتەوە، لەناوچە جیاوازەکان لە کاتەکانی بەیانی زوو نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، بارانبارین و بەفربارین لەسەر ناوچە سنووریەکان و لووتکەی شاخە بەرزەکان لە هەندێ کاتدا بەردەوامی دەبێت تا دوای نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە.
زانیاریی زیاتر: کەشناسی هەرێم ڕێژەی بڕی بارانی 12 کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بەم شێوەیە دیاریکردووە:
٠ هەولێر 6.3 ملم
٠ پیرمام 8.5 ملم
٠ سلێمانی 13.0 ملم
٠ چەمچەماڵ 15.3 ملم
٠ دهۆک 10.7 ملم
٠ زاخۆ 5.6 ملم
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا نرخی زێڕی دابەزاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 27 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 27 کانوونی دووەم
سەعاتی ڕۆژی دوایی دەڵێت؛ تەنیا 85 چرکە ماوە بۆ "کۆتایی جیهان"
- ژینگە
- 26 کانوونی دووەم
شێخ دارا: شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 26 کانوونی دووەم
چەندین سەرپێچیكار لە سلێمانی لەسەر داربڕین دەستگیر دەكرێن






