
دەركەوت بوونی ڕەمز و مەرجەع و سەركردەی قبووڵكراو لە ڕووی نێودەوڵەتی و نەتەوەییەوە بۆ هەر نەتەوەیەك لە دنیای ئەمرۆدا چەند گرنگ و پێویستە. سەرۆك بارزانی بەو مێژووە سیاسی و خەباتگێڕیەی هەیەتی و لە دنیادا پێی ناسراوە، ئەو ڕەمز و مەرجەعە گرنگەیە كە لە وێستگە جیاوازەكانی خەباتی میلەتەكەماندا بۆ سەربەخۆیی و ڕزگاری ڕۆڵی گەورەی بینیوە.
بە تایبەت لە ڕووداوەكانی ئەم دواییەی سووریا ئامادەیی سەرۆك بارزانی لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان و لە وڵاتانی ئەوروپی و هەرێمایەتی، ڕۆڵی گەورەی بینی لە گۆڕینی هاوكێشە خراپەكان بۆ هاوكێشەی باش و پۆزەتیڤ لە قازانجی میللەتی كورد، چ لە سووریا و چ لە هەرێمی كوردستان.
لەگەڵ ڕووداوەكانی ئەم دواییەی سووریا كە بەداخەوە بەتایبەت لە سەرەتاوە لە قازانجی كورد نەبوون، سەرۆك بارزانی قورسایی و پێگەی خۆی وەك ڕەمز و مەرجەعێكی باڵای نێونەتەوەیی خستەكار و بویە قسەكەر بەناوی كورد. نەك تەنها قسەكەر، بەڵكو پارێزەر و قەڵغانیش.
هەر ئەم جموجوڵ و چالاكییە دیپلۆماسیانەی جەنابیان بوویە هۆی گۆڕانكارییەكی گەورە لە هاوكێشەكانی دواتر لە سووریا، ئالێرەدا گرنگی مەرجەع بەباشی دەردەكەوێت. چونكە لە وێستگەیەكی ئاوا مەترسیداردا كە ڕووداوەكان بەخێرایی تێدەپەڕن و دەگۆڕێن، دەبێ كەسی بەهێز هەبێت بۆ ڕۆڵبینین، ئیدی لە چركەساتێكی ئاوادا دامودەزگا ناتوانن ڕۆڵی ڕاستەوخۆ ببینن، بەڵكو كەس، سەركردە، ڕەمزی ناسراو، ڕۆڵ دەبینێت.
بۆیە لە پێشهاتە نەخوزاراوەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، سەرۆك بارزانی بە توانای دیپلۆماسی و بەو سەنگە سیاسییەی خۆی نەك تەنها بویە هۆی ڕاستكردنەوەی هاوكێشەكان و ڕێككردنەوەی "هەڵەیەكی گەورە"، بەڵكو ڕێگریش بوو لە درووستبونی جەنگێكی خوێناویی نەتەوەیی لە نێوان كورد و عەرەبی سوننە لە ناوچەكەدا.
ئەوەی سەرۆك بارزانی لەم ماوەیەدا ئەنجامی دا ڕێگری بوو لە ڕشتنی خوێنی زیاتر، بینینی ڕۆڵی ئاشتیەكی گەورە بوو لە ناوچەكەدا، بۆیە پێمان وایە شیاوی ئەوەی هەیە بیكاتە هەڵگری نۆبڵی ئاشتی لە ئەمساڵدا. نەك تەنها ئاشتی بەڵكو سەرۆك بارزانی بە دیپلۆماسیەت و بەو گوتارە نەتەوەییە ڕاشكاوەی پێی ناسراوە ئەو زوڵم و بێ وەفایی و بێمنەتیەی ڕاگرت كە بەرامبەر كورد كرا و باڵانسەكەی ڕێككردەوە.
ئاخر كورد لە ڕابردوودا كەمیان نەكرد بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بۆیە ناكرێ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەو ئاسانیە و تەنها بە بڕیارێكی بێ منەتانە هەموو ئەو خەباتە سفر بكاتەوە. سەرۆك بارزانی لە پاش كۆبوونەوە شۆكهێنەرەكەی هەولێر ڕوەو ئەوروپا بەرێكەوت بۆ ڕاستكردنەوەی ئەو هەڵەیە و ئەنجامیشیدا، بەتایبەت كە هاوكاتی سەفەرەكەی سەرۆك، هەموو كورد هەر لە هەولێر و سلێمانیەوە تا بەرلین و مانچێستەر و ڕاپەڕین و چوونە بەردەم باڵیۆزخانەكان.
ئەم ڕۆڵە گرنگەی سەرۆك بارزانی لەم پێشهاتانەدا دەرخەری كاڵوكرچی ئەو دیدگایانەیە كە لە ڕابردوودا لە بایەخ و گرنگی بوونی سەرمایە و ڕەمز و مەرجەعی نەتەوەیی كەم دەكردەوە كە ئەمە دیدگایەكی هەڵە و خوێندنەوەیەكی كاڵ و كرچ بوو بۆ مێژوو، ڕووداوە خێراكانی سووریاش ئەمەیان سەلماند.
ڕووداوەكانی ئەم دواییەی سووریا سەلماندیان كە بوونی سەرمایەی گەورە و ڕەمزی سیاسی نەتەوەیی لە ئاستی دنیادا چەند گرنگە و چۆن دەتوانێت لە وێستگە هەستیارەكاندا كاریگەری گەورە دروستبكات.
دروستبوونی مەرجەع
بێگومان ڕەمز و مەرجەع هەر لە خۆوە دروستنابێت، بە بڕیارێكیش دروستنابێت، بەڵكو دەرەنجامێكی سرووشتی كەڵەكەبونی تەمەنێكە لە خەبات و قوربانیدان و حیكمەتی سیاسی و پەیوەندیی نێودەوڵەتی كە هەموو ئەمانە لە كەسایەتیی سەرۆك بارزانی دا هەیە و بەر لە دۆست، دوژمن دانی پیادا ناوە. ئینجا نادیدەگرتنی ئەم سەرمایە گەورەیە بەر لەهەر شت زیانگەیاندنە بە خودی نەتەوەكە و ستراتیژەكانی، نەك بە كەسەكە. واتە بوونی مەرجەع لە قازانجی نەتەوەیە نەك تاكە كەس.
لێرەدا ئیتر مەرجەع بوون، نە پۆستە نە پلە و نە ئیمیتیاز، بە ڵكو بەرپرسیارێتیەكە كە مێژوو بە حوکمی خەبات و كار و تەمەن و حیكەمەتی سیاسی دەیخاتە ئەستۆی هەندێك لە سەركردە مێژووییەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
25 کانوونی دووەم
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
25 کانوونی دووەم

کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
22 کانوونی دووەم

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
21 کانوونی دووەم

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
17 کانوونی دووەم

عێراق؛ قەوارەیەکی درزبردوو، لەناو دڵی شەڕی تاران و واشنتن دا
16 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 25 کانوونی دووەم
شۆڕشی کەزی لە ئەفریقاوە بۆ کوردستان
- بیروڕا
- 25 کانوونی دووەم
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
- بیروڕا
- 22 کانوونی دووەم
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
- بیروڕا
- 21 کانوونی دووەم
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
- بیروڕا
- 19 کانوونی دووەم
نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …





