هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم

عەبدولسەتتار ئەحمەد باغەمرەیی
نووسەر و لێکۆڵەر

گرافیک - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ناوه‌ند و سەکۆ سیاسییەكانی جیهان له‌سه‌ر ئاستی وڵاتان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، لە ئامرازە گرنگەكانن بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی دەرەوەی هه‌ر وڵات و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی. ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، لە ناویشاندا نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، له دیارترین و سه‌ره‌كیترین ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تین ڕۆڵیان لە جیهاندا هەیە و چاودێریی ڕووداو و پێشهات و بارودۆخه نێودەوڵەتییەكان دەكەن و بەدواداچوونی بۆ دەكەن و بڕیاریان لە بارەوە وەردەگرن. به هه‌مان شێوه كۆڕ و كۆنفرانس و بۆنه هه‌رێمی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش به قه‌د قه‌باره‌ی خۆیان ڕۆڵ و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروستكردن و وه‌رگرتنی بڕیار هه‌یه. بۆ نموونه كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن و كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهان (World Economic Forum) ناسراو به داڤۆس، كه چه‌ندان ساڵه نوێنه‌رانی هه‌رێمی تێیاندا ئاماده ده‌بن و له‌وێوه وێڕای گوتار و په‌یامه‌كانیان، هاوكات چه‌ندان پەیوه‌ندی نوێ دروست ده‌كه‌ن و چه‌ندانی دیكه‌یش نوێ و گەرم ده‌كه‌نه‌وه. جه‌یمس بەیكەر (James Baker)، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردەمی بووشی باوک (George Herbert Walker Bush)، پێی وایه بەكارهێنانی ناوه‌ند و سەکۆ سیاسییه‌كانی جیهان، كۆڕ و كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وەك هۆكار و ئامرازێك لە لایەن ئەمریكاوە، توانای زیاتر بەو وڵاتە دەده‌ن بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نزیك و دوور و كورتخایه‌ن و درێژخایه‌ن و هه‌نووكه‌یی و ئاییندهییهكانی.
سه‌رده‌می ئێسته جیهان له هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌ك ده‌ڕوات كه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگاری جۆراوجۆر ده‌بێته‌وه، كه به‌شێكیان مرۆیین و به‌شێكی دیكه‌یان گه‌ردوونین، بۆیه له ڕوانگه‌ی په‌رۆشی و به‌هه‌ندوه‌رگرتنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارییانه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا سه‌ركرده و به‌رپرسانی وڵاتان و قه‌واره سیاسییه‌كان و سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا گه‌وره‌كان له بۆنه‌ی جیاجیادا كۆ ده‌بنه‌وه و تاوتوێی ئه‌و پرسانه ده‌كه‌ن و لایه‌نه‌كانی ده‌خه‌نه ڕوو و بۆ چاره‌سه‌ركردن و بهرلێگرتنیان ڕاسپارده‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و هه‌ندێك جاریش له لایه‌نی تیۆرییه‌وه ده‌چنه بواری كرده‌یی.
ڕێكخراوه قازانجنهویستهكانی جیهان ئامانجی سه‌ره‌كییان بریتییه له گفتوگۆ و گه‌نگه‌شه‌كردنی كێشه و پرسه نێوده‌وڵه‌تییه هاوبه‌شه‌كان له نێوان زۆرێك له وڵاتان ته‌نانه‌ت بۆ كێشه و پرسه ناوخۆییه‌كانی وڵاتێكیش له پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رییه‌كی نموونه‌یی. بۆیه ئه‌و جۆره ڕێكخراوانه له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ران و كارسازان و هه‌ندێك جاریش له لایه‌ن سه‌رۆكی وڵاتانه‌وه پشتوانی ده‌كرێن به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و پرسه‌كان. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه قازانجنه‌ویستانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕ و كۆڕبه‌ند و كۆنفرانسه‌كان سوود له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌ربگرن و زۆرترین هاوكاری و پشتوانی كۆ بكه‌نه‌وه و پاشان له پڕۆژه جیاجیاكاندا خه‌رجی بكه‌ن و به‌كاری بهێننه‌وه، بۆیه ئه‌و جۆره ڕێكخراوانه له هه‌موو جۆره باجێك ده‌به‌خشرێن و ئه‌و پشتوانی و هاوكارییهیشی كۆی ده‌كه‌نه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك گشتی به‌سه‌ر به‌شداربووانی كۆنگره دابه‌شی ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكوو له پڕۆژه چاره‌سه‌رییه‌كان خه‌رجی ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه له كۆتاییدا ئه‌م ڕێكخراوانه له به‌رانبه‌ر سه‌رۆكی وڵاتان و وه‌به‌رهێنه‌راندا به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. زانراویشه ڕێكخراوه قازانجنهویستهكان به شێوه و جۆری جیا جیا كار ده‌كه‌ن، كه هه‌ندێكیان تایبه‌تمه‌ندن به بواری په‌روه‌رده و هه‌ندێكی دیكه‌یان بواری فه‌رهه‌نگی و هه‌ندێكی دیكه‌یان كه‌رتی ته‌ندروستی و بوار و شێوه‌ی دیكه‌یش. به گشتی ئه‌و ڕێكخراوانه له میانی به‌ڕێوه‌چوون و ئه‌نجامدانی كۆڕ و كۆڕبه‌ند و كۆنفرانسه‌كاندا چه‌نده متمانه‌ی به‌شداربووان به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌وه‌نده ده‌توانن هاوكاری و پشتوانی زیاتر كۆ بكه‌نه‌وه، به پێچه‌وانه‌یشه‌وه چه‌ندی كه‌متر بتوانن متمانه به‌ده‌ست بهێنن، كه‌متریش هاوكاری و پشتوانی كۆ ده‌كه‌نه‌وه.
کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس یه‌كێكه له كۆڕبه‌نده دیاره‌كانی ئابووری له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ساڵانه له شاری داڤۆس له وڵاتی سویسرا به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌م كۆڕبه‌نده بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی 1971 له لایه‌ن كڵاوس شواب (Klaus Schwab)، شاره‌زای ئابووریی ئەڵمانیاییەوە دامه‌زراوه و له سه‌ره‌تادا به ناوی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی بوو، به‌ر له‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی له كۆڕبه‌ندی داڤۆس كورت بكرێته‌وه. ڕوانگه‌ی شواب سه‌باره‌ت به كۆربه‌نده‌كه ڕوون بوو و چه‌ندان جار ڕایگه‌یاندووه كۆڕبه‌نده‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئامانجی نییه قازانج بكات، به‌ڵكوو ئامانجییه‌تی خزمه‌ت به پێشكه‌وتنی ئابووریی هه‌موو وڵاتان بكات، نه‌ك هه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن. ساڵی 2015 حكوومه‌تی سویسرا ڕایگه‌یاند ددان به كۆڕبه‌نده‌كه داده‌نێت و گرنگی پێ ده‌دات، به‌م شێوه‌یه ڕوون بووه‌وه كه كۆڕبه‌ندی داڤۆس پێوه‌ندی به هیچ سیستمێكی حكوومییه‌وه نییه، به‌ڵكوو بێلایه‌ن و قازانجنه‌ویسته.
هه‌ڵسوڕێنه‌رانی كۆڕبه‌ندی داڤۆس له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1971 – 1987 پشتیان به ڕاكێشان و به‌شداریپێكردنی پیاوانی كاری ئه‌ورووپی ده‌به‌ست، بۆیه له‌و ماوه‌یه‌دا كۆڕبهندهکە به كۆڕبه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ورووپی ناو ده‌برا. ساڵی 1974 كه ماوه‌ی سێ ساڵ بوو كۆڕبه‌نده‌كه ساڵانه كار و چالاكییه‌كانی ده‌كات، كۆڕبه‌نده‌كه یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به به‌شداریی گه‌وره سیاسییه‌كان و ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌ورووپی به‌ست. كۆڕبه‌ندی داڤۆس به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی به كار و چالاكییه‌كانی دا، تاوه‌كوو توانی متمانه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی وه‌به‌رهێنه‌ران، شاره‌زایانی ئابووری و سه‌رۆكی وڵاتان به تایبه‌ت سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ده‌ست بهێنێ.
كۆڕبه‌ندی داڤۆس سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانی له ماوه‌ی ئه‌نجامدانی كار و چالاكییه‌كانی له بواری ئابووریدا، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی بیسته‌م ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه و هێرشی زۆر بووه‌وه. ڕه‌خنه و هێرشه‌كان ڕووه و هه‌ڵسوڕێنه‌ران و به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كه بوو به‌وه‌ی گرنگینه‌دانیان به كێشه و پرسه‌كانی وڵاتانی وڵاتانی تازهپهرهسهندبوو. پاشان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه كۆڕبه‌نده‌كه له ساڵی 2003 گرنگی زیاتری به وڵاتانی تازهپهرهسهندوو دا و چه‌ند كۆڕبه‌ندێكی ساڵانی دواتری تایبه‌ت كرد به گفتوگۆكردنی بارودۆخ و كێشه و پرسه‌كانیان.
كۆڕبهندەکە ساڵانه له ناوچه‌ی گه‌شتیاریی داڤۆس له باكووری چیای ئه‌لب له وڵاتی سویسرا و به به‌شداریی زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س له سه‌رۆك و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان و شاره‌زایانی ئابووری و ڕۆژنامه‌نووسان به‌ڕێوه ده‌چێ. هه‌روه‌ها به‌م دواییانه گه‌وره پیاوانی ئایینیش له سه‌رتاسه‌ری دنیا و به جیاوازیی زمان و نه‌ژادی جیاوازه‌وه له كۆڕبه‌نده‌كه به‌شدار ده‌بن.
هه‌رێمی كوردستان له دوای جێگیربوونی قه‌واره سیاسییه‌كه‌ی له ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ و پاشانیش دوای به‌شداریی كارای له جه‌نگی دژی ڕێكخراوی داعش له‌سه‌ر ئاستی وڵاتان و بۆنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زیاتر ده‌رگای به ڕوودا كرایه‌وه و به‌رپرسانی بانگهێشت ده‌كران و بوار ده‌ڕه‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی له میانی به‌شداریكردنیان و دیدار و كۆبوونه‌وه و پێشكه‌شكردنی گوتاره‌كانیان زیاتر پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی دانپێنراو له ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ به به‌شداربووان له سه‌ركرده و به‌رپرسانی سیاسیی وڵاتان و ڕێكخراو و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاشنا بكه‌ن.
داڤۆس وه‌ك له سه‌ره‌تا ئاماژه‌مان بۆ كرد یه‌كێك بوو له بۆنه جیهانییه‌كان كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌رێمی كوردستانی بانگهێشت ده‌كات و ئاماده‌یی چالاكییه‌كانی ده‌بێت و بووه‌ته وێستگه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركرده سیاسییه‌كانی و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی وڵاتان و ڕێكخراوه جیاوازه‌كان و ئاماده‌بوونیان بووه‌ته جێی بایه‌خپێدانی به‌شداربووان و به‌ڕێوه‌به‌ران و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی كۆڕبه‌نده‌كه و ده‌زگا میدیاییه‌كانی جیهانی. سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به سیفه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ساڵانی 2013، 2014، 2015 و 2017 به‌شداری له كۆڕبه‌ندی داڤۆس كردبوو و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و كه‌سایه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی لەو كۆڕبه‌نده له‌به‌رچاو گیرابوو، به تایبه‌ت كه ڕۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو له جه‌نگی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی داعش.
ماوه‌ی دوو ساڵ بوو كار و چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه نه‌ده‌چوو، به‌ڵام ڕێكه‌وتی 22ـی ئایاری 2022 جارێكی دیكه به به‌شداری زیاتر له دوو هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س كۆڕبه‌نده‌كه لە ژێر ناوونیشانی مێژوو لە خاڵی وەرچەرخاندا "History at a Turning Point" به‌ڕێوه چووه‌وه، كه مه‌سرور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پاڵ سه‌ركرده‌كانی جیهانیدا به‌شدارییه‌كی كارای تێدا كرد و له یه‌كێك له پانێڵه‌كاندا به ناوی "پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا" به‌شدار بوو كه هادلی گامبێڵ (Hadley Gamble) به‌ڕێوه‌ی ده‌برد و هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه، ئوردن و كوه‌یتیش به‌شداریان تێیدا كرد.
گرنگترین و دیارترین ته‌وه‌ره‌كانی كۆڕبه‌ندی داڤۆس 2022 بریتی بوون له: ته‌نگژه‌ی سیاسی و جیۆسیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا كه خۆی له جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا ده‌بینییه‌وه، هه‌روه‌ها گفتوگۆكردنی چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه، هاوكات قەیرانی زنجیرەیی دابینکردن بەهۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، جگە لە قەیرانی هەڵاوسانی جیهانی کە سێبەرێک بەسەر هەموو جیهاندا دروست دەکات. هه‌روه‌ها لە كۆڕبەندەكەدا تیشك خرایه سەر ئەو ئاستەنگە جیهانییانەی كە حكوومەتەكان رووبەڕوویان دەبنه‌وه، لەوانە: بووژانەوەی دوای پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، گۆڕانی كەشوهەوا و ئاڵنگارییه‌كانی دیكەی جیۆئابووری، هەروەها جه‌خت لەسەر ژماره‌یه‌ك تەوەری دیكه كرایه‌وه، كه بریتی بوون له: بەهێزكردنی هاریكاریی جیهانی و ناوچەیی، دەستەبەركردنی بووژانەوەی ئابووری، و داڕشتنی تایبەتمەندییەکانی سەردەمێکی نوێی گەشەکردن، بونیاتنانی کۆمەڵگەی تەندروست و دادپەروەرانە، پاراستنی کەشوهەوا و خۆراک و سروشت، پێشخستنی گۆڕانکاری پیشەسازی، و بەکارهێنانی هێزی شۆڕشی پیشەسازی چوارەم.
گرنگترین ئه‌و ته‌وه‌ر و پرسانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له میانی پانێڵه‌كه‌یدا خستییه ڕوو، بریتی بوون له: قه‌یرانه جیهانییه‌كان، مووشه‌كبارانكردنی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاری دادگه‌ی فیدراڵی عێراق سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان و له‌م باره‌یه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی گامبێڵی دایه‌وه.
به‌شداریی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس، بووه جێی بایه‌خی شرۆڤه‌كارانی سیاسی و شاره‌زایانی بواری ئابووری و وزه نه‌خاسمه به هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ی له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا گه‌نگه‌شه‌یان له‌سه‌ر كرا ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیان به‌و كه‌رت و بوارانه‌وه هه‌بوو، كه هه‌رێمی كوردستان له پێناویدا هه‌وڵی بۆ دابوو و هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بوون، كه ئه‌مه‌یش هه‌لی زیاتری بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌خساندبوو بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ زۆرترین وڵاتان به تایبه‌ت وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان بونیات بنێ و پێشیان بخات.
بۆ هه‌مووان ئاشكرا بووه و نكوڵی لێ ناكرێ گۆڕانكاری خێرا و ئه‌رێنی له پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان دروست بووه و له میانی پته‌وكردنی ئه‌و پێوه‌ندییانه به تایبه‌ت له ڕێگه‌ی بۆنه و كۆڕ و كۆڕبه‌نده هه‌رێمی، ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان ده‌توانێت له پاڵ وڵاتاندا به‌شدار بێت له داڕشتنی سیاسه‌ت و ستراتیژی ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نه‌خاسمه كه خاوه‌نی وزه‌یه‌كی زۆر و كاریگه‌ره و وڵاتان به تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌ورووپا چاویان له دروستكردنی پێوه‌ندییه له‌گه‌ڵی بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك بێت له دابینكهرانی وزه بۆ ئه‌ورووپا و جیهان به گشتی.
ئەم ساڵ کۆڕبەندەکە سەرنج دەخاتە سەر پێنج تەوەری سەرەکی، ئەوانیش: بارودۆخی جیۆپۆلیتیکی و نێودەوڵەتی، گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا و دڵنیابوونەوە لەوەی لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی مرۆڤدایە، ژینگە و کەشوهەوا، هەلی کار و کارامەیییە مرۆییەکان و گەشەی ئابووری. هەروەها کۆڕبەندەکە بەتایبەتی باس لە گۆڕانکاریی تەکنەلۆژی و پەرەسەندنی تەکنیکەکانی ژیریی دەستکرد دەکات لە ڕووی ئاسایشی سایبەرییەوە، بەو پێەی چیتر تەنیا کێشەیەکی تەکنیکی نییە، بەڵکوو پرسێکی ستراتیژییە و پێوەندی بە وڵاتان و کۆمپانیاکانەوە هەیە. جگە لەوەش، ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە پێویستی بە بڕێکی زۆرە لە وزە، وادەکات هەمووان چاودێریی کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگە بکەن و هەوڵ بدەن بۆ وەبەرهێنان لە سەرچاوەکانی وزەی پاکدا.
کۆڕبەندەکەی ئەم ساڵ لە کاتێکدایە ناسەقامگیری لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی جیهان و نەخاسمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئارادایە. هەروەها هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی جەمسەرگیرییە جیۆپۆلیتیکییەکان بە شێوەیەکی زۆر زیادیان کردووە. چەندان خاڵ هەن کە داڤۆس دەتوانێت تێیاندا ڕۆڵی هەبێت بە تایبەتی لە میانی ڕەخساندنی فەزایەکی گفتوگۆی ناڕەسمی و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان کاراکتەرە سەرەکییەکانی گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بە تایبەتر لە ژێر ڕۆشنایی هەڵکشانی پەرەسندنە تەناهییەکانی جیهان بە گشتی و کەمبوونەوەی پشتبەستن بە دیالۆگ لە ساڵی 2025، بۆیە گەڕانەوە بۆ دیالۆگ بووەتە پێویستییەکی ستراتیژی بۆ بەڕێوەبردنی ناکۆکییەکان و بونیاتنانی خاڵە هاوبەشەکان، بە تایبەت لە پرسەکانی ئابووریی جیهانی، بەهێزکردنی ڕایەڵەکانی هاریکاری، داهێنان و بوارە گرنگەکانی دیکە.
بارودۆخی جیۆپۆلیتیکی و نێودەوڵەتی، گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا و دڵنیابوونەوە لەوەی لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی مرۆڤدایە، ژینگە و کەشوهەوا، هەلی کار و کارامەیییە مرۆییەکان و گەشەی ئابووری بە پێنج ئاڵنگاریی سەرەکی دادەنرێن کە بەشداربووانی کۆڕبەندەکە گفتوگۆ لە بارەیانەوە دەکەن و "هاریکاریی لە جیهانێکی پڕ لە ململانێدا، گرنگترینی ئەو ئاڵنگارییانەیە کە بە چڕی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، بە تایبەتی بە هۆی نەبوونی متمانە و هەماهەنگییەکی جیددی لە نێوان هێزە نێودەوڵەتییەکاندا، ڕێگرە لە دۆزینەوەی سەرچاوەی نوێی گەشەسەندن و کارایی وەبەرهێنان لە مرۆڤ و تەکنەلۆژیادا سنووردار دەکات، بە تایبەت لەگەڵ گەشەی زیرەکیی دەستکرد و بوونی کێبڕکێیەکی توند لە نێوان کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا و وڵاتاندا. بێگومان بەبێ هاوکاریی نێودەوڵەتی، هەوڵە جیهانییەکان بە پارچەپارچەیی دەمێننەوە و ناتوانن کاریگەرییەکی ڕاستەقینە دروست بکەن، هەر بۆیە داڤۆس جەخت لەسەر کردنەوەی دەرگاکانی گفتوگۆ دەکاتەوە.
بە بۆچوونی زۆرێک لە شارەزا و چاودێرانی جیهانی، دۆناڵد ترەمپ بە ئەگەری زۆرەوە لەم کۆڕبەندەدا پەیامێکی فراوان دەگەیەنێت کە تەنیا لایەنی بازرگانی ناگرێتەوە، بەڵکوو چەسپاندنی هەژموونی پتری ئەمریکا و دووبارە داڕشتنەوەی هاوسەنگییە نێودەوڵەتییەکان دەگرێتەوە، ئەمەیش خۆی لە خواست و هەوڵەکانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی گرین‌لاند و بەڕێوەبردنی ڤەنزوێلا لە دوورەوە و هەوڵگەلێکی دیکەی سیاسی و بازرگانی دەبینێتەوە. وەک دەردەکەوێت ترەمپ لە میانی پەیڕەویکردنی ئەم ڕێبازە هەژموونگەرایە، هیچ حیسابێک بۆ بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی ناکات لە کاتێکدا ئەو بنەمایانە لە لایەن ئەمەریکاوە لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە پشتگیریی کراون و ڕۆڵی سەرەکی لە داڕشتن و چەسپاندنیدا هەبووە.
ڕەنگە ترەمپ بە هۆی پەیڕەویکردنی سیاسەتی گۆشەگیرکردن و کشانەوەی لە دەیان ڕێککەوتنامەی نێودەوڵەتیدا، وا دەربکەوێت کە تەواو پێچەوانەی پەیامی "کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی" بێت، کە هاوکاریی فرەجەمسەری کردووەتە دروشمی بنەڕەتیی خۆی، بەڵام بەشدارییەکەی لەلایەن ڕێکخەران و بەشداربووانەوە بە خۆشحاڵی و تەنانەت بە دڵنیاییەوە پێشوازی لێ‌کرا، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە لە ساڵانی ڕابردوودا گومانێکی زۆر کەوتبووە سەر داهاتووی کۆڕبەندەکە و توانای مانەوەی وەک سەکۆیەکی کاریگەر بۆ کۆکردنەوەی بژاردەکانی جیهان. لە پەنای سەرۆکی ئەمریکا و ڕەنگە هەر بە فەزڵی ئەویش بێت، ئێوارەی دووشەممە کارەکانی کۆڕبەندەکە دەستبەکاربوو؛ ئەوەش بە بەشدارییەکی پێوانەیی کە لە دوای دامەزراندنی کۆڕبەندەکە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بە بەرزترین ئاست دادەنرێت.
له ڕووی كرده‌ییه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له میانی كار و چالاكییه سیاسییه‌كانی و به‌شداریكردنی له بۆنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به دیگهیهكی كراوه و متمانه‌یه‌كی به‌هێز به‌رنامه و ستراتیژیه‌تی حكوومه‌ته‌كه‌ی به به‌شداربووان نیشان داوه و به لۆژیكه‌وه په‌نجه‌ی بۆ پرس و خاڵه‌كان درێژ كردووه، كه پەیوه‌ستن به ئایینده و چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به گشتی، كه ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر ئاستی به‌رزدا پێشوازی لێ كراوه و به بایه‌خه‌وه له‌به‌رچاو گیراوه و به‌دوای خۆیدا ده‌نگدانه‌وه‌ی دروست كردووه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
17 کانوونی دووەم

عێراق؛ قەوارەیەکی درزبردوو، لەناو دڵی شەڕی تاران و واشنتن دا
16 کانوونی دووەم
ئەی تی ئێمەکانیش پێویستییان بە هاوکارییە
16 کانوونی دووەم

ژنانی كورد؛ لە ژیاندا چاونەترس و لە شەهیدبووندا نەمر
15 کانوونی دووەم

ترەمپ و سیناریۆی "هێڵی سوور" و ئەگەری جەنگێکی کراوە لە ئێران؟
15 کانوونی دووەم

ڕەهەندەكانی شەڕی حەلەب
14 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 19 کانوونی دووەم
نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
- بیروڕا
- 17 کانوونی دووەم
جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
- بیروڕا
- 16 کانوونی دووەم
عێراق؛ قەوارەیەکی درزبردوو، لەناو دڵی شەڕی تاران و واشنتن دا





