
گرافیک: ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سروشتی ململانێكان لەسووریا جیاوازە، لەبەرئەوەی بەجۆراوجۆری ئەتنۆگرافیا ناسراوە واتە بوونی دەیان نەتەوە و ئاین و مەزهەب و ئایدۆلۆژیای جیاواز هەموو لەم ووڵاتە كۆبوونەتەوە، بۆیە دەبینین هەندێک ململانێ ئاینی و مەزهەبییە هەندێكی تر نەتەوەییە هەندێكی تر فیكرییە، حكومەتەكانی ڕابردوو گەواهیدەری ئەوەن كە حكومڕانی سووریا بەتاككڕەوی چارەنووسی لەبەشار ئەسەد باشتر نابێت.
لەئێستادا هەژموونێكی تری نوێ لە سووریا پیادە دەكرێت كە كلتووری یەكتر قبوڵكردن لە نێوان پێكهاتەكان نابینرێت، بەجۆرێك پێكهاتەی سووننەكان لە ژێر دروشمی (سووریای عەرەبی) یەكی شۆڤێنی هەژموونی خۆیان بەسەر پێكهاتەكان زیاتر جێگیر دەكەن، ڕۆژێك بەسەر (عەلەوییەكان) رۆژێكی تر بەسەر (درووزەكان) هەرچەندە نەیانتوانی سەركەوتوو بن لەبەرئەوەی دروزەكان لە پارێزگای (سوەیداء) كە بە نزیكەیی (3%) ی كۆی ڕووبەری خاكی سووریا لە ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سەر بەدروزەكانن بەسەركردایەتی (حیكمەت هجری)ن و ئێستاش بەدڕندەترین شێواز ڕووبەڕووی كوردانی ڕۆژئاوا بوونەتەوە كە لە ڕێگەی گرووپە توندڕەوەكانەوە هەموو كردەیەكی نامرۆڤانە دەرهەق بەخەڵكی سڤیل ئەنجام دەدەن، هەروەكو ئێستا كە ئەو كۆمەڵكوژییەی بەرامبەر هەردوو گەڕەكی كوردنشینی (شێخ مەقسود و ئەشرەفیە) دەكرێت، گەڕەكی شێخ مەقسود بەگەورەترین گەڕەكی شاری حەلەب دادەنرێت.
ڕەهەندەكانی شەڕی گرووپە توندڕەوەكان دژ بەناوچە كوردیەكانی سوریا لەم خاڵانە دیارە:
یەكەم: لەسەر ئاستی ناوخۆ حكومەتی دیمەشق لە (10ی 3ی 2025) ڕێككەوتنی لەگەڵ هەسەدە كرد بەچاودێری ئەمەریكا كە ڕێككەوتن لەسەر بەستنەوەی هێزەكانی هەسەدە بە سوپا و دامەزراوەكانی تری دیمەشق و هەریەك لەخاڵە گومرگی و فڕۆكەخانەكان و كێڵگە نەوتیەكان هەموو ئەمانە بچێتە سەر حكومەتی دیمەشق لەبەرئەوەی هێزەكانی هەسەدە نزیكەی (28%) ڕووبەری خاكی سووریایان لە ژێر دەستە و لە بەرامبەریشدا لە دەستووری نوێی سووریادا دان بەمافی سیاسی و كلتووری كوردان لەم وڵاتە دابنێن، بەڵام ئەم ڕێككەوتنەش جێبەجێ نەكرا، چونكە ئەم ناوچانەی شاری حەلەب بەچڕیی دانیشتوانەکەی ناسراون و لەڕووی ئەتنۆگرافیەوە كۆمەڵێك پیكهاتەی جیاجیای تێدایە ئەمە وێڕای ناوچەیەكی گرنگ و ستراتیژیی هەیە، هێرشی دیمەشق بۆ سەر ئەم دوو گەڕەکە كۆنترۆڵكردنی ئەو پارێزگا گرنگەیە بەیەكجارەكی هەر لەسەرەتاوە پیلانیان بۆ داڕشت بوو، بەڵام پێویستیان بەكاتی زیاتر هەبوو بۆیە ڕێككەوتنەكەی ئاداریش تەنها كات كوشتن بووە.
دووەم: لەسەر ئاستی ووڵاتانی هەرێمیی ئەوەی دەبینرێت هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و توركیا دەستیان خستۆتە ناو سووریا بەجۆرێك لەئێستادا ئەم وڵاتە هیچ سیادەیەكی ئاسمانی و ووشكایی و ئاوی نیە، بۆیە ئەم دوو وڵاتە لەڕێگەی گرووپەكانی نزیك لەخۆیانەوە شوێنە ستراتیژییەكانی ئەم وڵاتە داگیردەكەن، بۆ نموونە ئیسرائیل ناوچەی (قنیتەرە و عابدین و سەیدا و چیای شێخ و قەلەمون)ی داگیركردووە بەڕووبەری (160كم) لەژێر كۆنتڕۆڵی سوپای ئیسرائیلە، ئەمە وێڕای ئەوەی پاڵپشتی هێزەكانی درووز دەكات لە پارێزگای (سویداء)، لەولاوەشەوە توركیا لە ڕێگەی گرووپە توندڕەوەكانەوە دەستی كرد بەداگیركردنی ناوچە كوردیەكانی وەك كۆبانی و عەفرین و ئیدلیب و ئەعزاز و حەلەب و دەركردنی كورد لە شاری حەلەب تا زیاتر پێگە و نفوز و هەژموونی خۆی زیاتربێت.
سێیەم: گرووپە توندڕەوەكانی شەرع هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچە كوردنشینەكان دەدەن بەزەبری هێز و ترس بڵاوكردنەوە و كوشتن و ڕفاندن و ئاوارەكردنی خەڵكی سڤیل كە لە ئێستادا نزیكەی (160 هەزار كەس) لە هەردوو گەڕەكی (شێخ مەقسود و ئەشرەفیە) ئاوارەبوون، ئەم سیاسەتە لە ڕابردوو لە (عەفرین) بینرا چ پرۆسەیەكی تەعریب دژ بەخەڵكی ئەم ناوچانە كرا، لەلایەكی ترەوە وڵاتانی هەرێمی هەوڵی فراوانكردنی پێگە و نفوزی خۆیان لەم وڵاتە دەدەن .
چوارەم: ڕۆڵی ئەمەریكا تا ئێستا تەنها هێوركردنەوەی بارودۆخەكەیە و تاڕادەیەك ئەم بارودۆخەی وەك فشار قۆستۆتەوە بۆ سەر (هەسەدە) تا بێنە نێو سوپای سووریای نوێ كە ئامانجی ئەمریكایە لەم كات و ساتەدا، لەبەرئەوەی ئەمەریكا لەپاڵپشتی كردنی هەسەدە تا ئێستا بەردەوامە كە لە بودجەی ساڵی 2026 نزیكەی (130 ملیۆن دۆلاری) تەرخان كرد لە چوارچێوەی پڕچەككردن و مەشق و ڕاهێنان و مووچەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، كەواتە ئەمەریكا مەبەستێتی ئەم هێزە بچێتە ناو هێزەكانی سووریای نوێ بەسەركردایەتی (ئەحمەد شەرع)، ئەمەش بۆ ڕازیكردنی توركیا و وڵاتانی كەنداو كە خۆی لە سعودیە و قەتەر دەبینێتەوە كە دەوازن سووریایەكی بەهێز دروست بێت هەموو لایەنەكان لەخۆبگرێت، ئەمانەش خۆیان بەهاوپەیمانی نزیكی ئەمەریكا دادەنێن.
پێنجەم: ڕۆڵی ووڵاتانی كەنداو و ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو بەگشتی هەریەك لە سعودیە و قەتەر بەتایبەتی زۆر گرنگە بەبایەخەوە سەیری سووریای نوێ دەكەن، بەتایبەتی كار دەكەن دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئەو وڵاتە و بەرژەوەندییە ئابوورییەكانیان زیاتر پێشبخەن و بەجۆرێك سووریا بە وڵاتانی كەنداو ببەستنەوە لە ڕووی هەرێمی و ئابوورییەوە و سەقامگیری ئاسایش، بۆیە ئەم وڵاتانە پشتگیری لە حكومەتەكەی شەرع دەكەن و تاڕادەیەك توانراوە قەناعەت و متمانەی ئەمەریكا بەدەست بهێنن بۆ بشتگیریی دیمەشق لەم پرۆسە سەربازیەشدا.
شەشەم: سەبارەت بە ڕۆڵی وڵاتانی ئەوروپا بەگشتی لەگەڵ پاراستنی مافی هەموو پیكهاتەكانی ئەم وڵاتەن، بەڵام فەڕەنسیەكان تا ئێستا لە ڕوانگەی ڕێككەوتنی (سایكس – بیكۆ) سەیری ئەم وڵاتە دەكەن بەدیاریكراویش مەبەستیانە پێگەیان و پەیوەندییان بەناوچەكانی باكووری سووریا بەواتایەكی تر بەكوردانی ئەو ناوچەیەوە بمینێت.
هەموو ئەو ڕووداوانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕوویاندا، ئەوە نیشاندەدەن كە جۆرێكی تر لە دابەشكردنی هێز بەسەر ناوچە جیاجیاكانی ئەو وڵاتە دەبینرێت، خاوەنی ئەم پرۆژەش كارەكتەرە سەرەكیەكانی بەڕوونی دیارە كە هەریەك لەوڵاتانی (ئەمەریكا و ئیسرائیل و توركیا و وڵاتانی كەنداو و ئەوروپیەكانن) قسە و هەڵوێستیان لەسەر ئایندەی سووریا هەیە، لە بەرامبەریشدا هێزە كوردییەكان پێویستە یەكڕیزبن و بچنە یەك بەرەوە و بەیەك دەنگ و یەك پاكێچ بچنە ناو گفتوگۆكانەوە و هەڵویستی هەرێمی كوردستان هەر لەسەرەتاوە جەنابی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی حكومەت و میللەتیشەوە ڕۆڵێكی كوردانە و مەردانەیان نواند هەموو هەوڵەكانیان خستە گەڕ لەم پێناوە بۆیە لە ئایندەدا پێویستە زیاتر ئەو یەكریزییە و هەماهەنگیە ببینرێت، تا دەستكەوتی زیاتر بۆ گەلەكەمان بەدەستبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
17 کانوونی دووەم

عێراق؛ قەوارەیەکی درزبردوو، لەناو دڵی شەڕی تاران و واشنتن دا
16 کانوونی دووەم
ئەی تی ئێمەکانیش پێویستییان بە هاوکارییە
16 کانوونی دووەم

ژنانی كورد؛ لە ژیاندا چاونەترس و لە شەهیدبووندا نەمر
15 کانوونی دووەم

ترەمپ و سیناریۆی "هێڵی سوور" و ئەگەری جەنگێکی کراوە لە ئێران؟
15 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
- بیروڕا
- 19 کانوونی دووەم
نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
- بیروڕا
- 17 کانوونی دووەم
جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ






