
گرافیک ئاڤا نیوز
دەرەنجامی سیاسەتێكی حەكیمانەی كوردستانی، دەبینین ئەمرۆ هەولێر لەسەر ئاستی نەك تەنها هەرێمی کوردستان و عێراق بەڵكوو لەسەر ئاستی ناوچەكەش، بووە ناوندێكی دپلۆماسی و سیاسیی گرنگ و كاریگەر. ئەوەتا دووبارە هەولێر لەسەر ئاستی كێشە گەورەكانی ناوچەكە ڕۆڵی چارەدۆز دەگێڕێت.
هەر لەگەڵ پەرەسەندنی كێشەكانی نێوان هێزەكانی سوریای دیموکرات و حكومەتی ڕاگوزەر لە دیمەشق، سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان لە هەولێر هەوڵەكانی خۆی خستە گەڕ بۆ ڕاگرتنی ئەو گرژیانە و چارەسەری كێشەكان بە دیپلۆماسیەت و زمانی لێكتێگەیشتن و ئاشتی. ئەمرۆ 17/1/2026 لەگەڵ پەرەسەندنەكانی دۆخی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و هێرشەكانی سوپای عەرەبیی سوریا دژی ئەو ناوچانە، هەر یەكە لە تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە هەولێر كۆبوونەوە.
كۆبوونەوەكەی تۆم باراك و مەزڵووم عەبدی بە ئامانجی كۆتاییهێنانە بە گرژییەكانی سوریا و دۆزینەوەی باشترین ڕێگا چارەیە بۆ دەربازبوون لەم دۆخە نەخوازراوە و زامنكردنی مافی هەموو لایەك و دروستكردنی سەقامگیریە. بەر لە كۆبونەوەیان، تۆم باراك و مەزڵوم عەبدی بەجیا لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆبوونەوە و دیدگای خۆیان بۆ چارەسەر خستە بەردەستی بەرێزیان.
ئەمە دەستكەوتە بۆ هەرێمی كوردستان. ئەم پێشهاتانە دەرخەری ئەو ڕۆڵە گەورە و گرنگەی هەولێرە لە ناوچەكەدا وەك ناوەند و سەنتەرێكی سیاسی و دپلۆماسیی گرنگ كە جێی دڵخۆشی هەموو كوردێكە و ئەمە دەستكەوتێكە بۆ هەموو كوردانی دنیا هەروەها شانازیە بۆ هەرێمی كوردستان.
ئەوەتا لە كاتێكدا هەموو ناوچەكە دژبەیەك وەستاوەتەوە و زۆربەی پەیوەندیەكان پچڕاون كەچی دەبینین هەولێر چالاكانە هەموو لایەك كۆ دەكاتەوە و هەمووانیش چاویان لەسەر هەولێرە. ئەمە دەستكەوتێكی مەزنە بۆ هەرێمی كوردستان بۆیە پارت و لایەنە سیاسیەكانیش دەبێ بە گرنگیەوە تەماشای ئەم ڕۆڵە بكەن و لە ئاستیا بن و ڕێزی لێبگرن.
ڕۆڵی دیپلۆماسیی هەولێر دەرەنجامی ئامادەیی عەقڵێكی سیاسیی كراوە و دوور بین و ئاشتیخوازە كە توانای لێكنزیكردنەوە و كەم كردنەوەی ناكۆكیەكانی هەیە.
ئەم عەقڵە دیپلۆماسی و چارەسەرخوازەی هەولێر هاوشێوەی ئەو عەقڵە دپلۆماسیە جیهانیەیە كە كێشەكان بە ڕێگەی دیپلۆماسیەت و ئاشتی چارەسەر دەكات نەك بە پەنابردن بۆ گرژی و توندوتیژی و دروستكردنی قەیران.
بۆیە لەكاتێكدا هەولێر ئەم ڕۆڵە گەورەیە لە سەر ئاستی دەرەوە دەبینێت زۆر بە ئاسانتر لە ناوخۆدا دەتوانێت كێشەكان چارەسەر بكات و گرێكان بكاتەوە. هەر هێزێكیش ئەم ڕۆڵە گەورەیە نادیدە بگرێت و بیەوێت دژایەتی هەولێر بكات بۆ مەرامە تایبەتیەكانی خۆی، بێگومان بە ڕێگایەكی هەڵەدا ڕۆشتوە و دەكەوێتە دەرەوەی سیاسەتی ناوچەكە.
بۆیە وەك چۆن هەمووان هەولێریان كردۆتە سەنتەری چارەسەری كێشەكانیان و چاویان لەوێیە، با خۆشمان لە ناوخۆدا قەدری ئەم دەستكەوتە بزانین و هەرلەوێ كێشەكانمان چارەسەر بكەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

عێراق؛ قەوارەیەکی درزبردوو، لەناو دڵی شەڕی تاران و واشنتن دا
16 کانوونی دووەم
ئەی تی ئێمەکانیش پێویستییان بە هاوکارییە
16 کانوونی دووەم

ژنانی كورد؛ لە ژیاندا چاونەترس و لە شەهیدبووندا نەمر
15 کانوونی دووەم

ترەمپ و سیناریۆی "هێڵی سوور" و ئەگەری جەنگێکی کراوە لە ئێران؟
15 کانوونی دووەم

ڕەهەندەكانی شەڕی حەلەب
14 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
- بیروڕا
- 19 کانوونی دووەم
نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
- بیروڕا
- 16 کانوونی دووەم
عێراق؛ قەوارەیەکی درزبردوو، لەناو دڵی شەڕی تاران و واشنتن دا






