
دیمەنی ئەو یاریگایەی مەکسیک کە تیایدا 11 کەس کوژرا و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لە یاریگایەکی تۆپی پێ لە مەکسیک، شەڕ و ئاڵۆزی دروست دەبێت و بەو هۆیەشەوە 11 کەس گیان لە دەست دەدەن و پۆلیسی سالامانکا لەسەر ئەو ڕووداوە سێ کەس دەستگیر دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوا نیوەڕۆیەکی ئاسایی، لە شاری سالامانکا، یارییەکی خوار ئاستی پیشەگەریی ئەنجامدەدرێت و خەڵکی ناوچەکەش بۆ چێژ بینین دێنە یاریگاکە و تەماشا یارییەکە دەکەن، بەڵام لەناکاو کەسێک پەیدا دەبێت و هێرش دەکاتە سەر ئامادەبووانی نێو یاریگاکە، دەستبەجێ 11 کەس دەکوژێت و 12 کەسی دیکەش بە سەختی بریندار دەکات.
لێدوانی فەرمی: پۆلیسی شاری سالامانکای مەکسیک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: سێ کەس دەستگیرکراون کە گومانیان لێدەکرێت دەستیان هەبووبێت لە هێرشە چەکدارییەکەی سەر یاریگاکە.
بە گوتەی پۆلیس: "لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبێت و لە داهاتوودا زانیاریی زیاتر لەسەر هێرشەکە بڵاودەکرێتەوە."
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سکرتارییەتی ئاسایشی گواناخواتۆ، لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاشكرای كرد، دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسە "لە ئەنجامی چەندین ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و دیاریکراو بووە."
ئاسایشی گواناخواتۆ، هەرچەندە دەستگیرکرنی سێ کەسی ڕاگەیاندووە، بەڵام ناسنامەی دەستگیرکراوەکان و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان کراوە ئاشکرای ناکات.
چی ڕوویدا: بەشێک لە شایەتحاڵەکان کە لە نێو یاریگە و دەوروبەری یاریگاکە بوون دەڵێن: "یارییەکە زۆر بە ئاسایی بەڕێوەدەچوو، بەڵام تەقەکردنەکە زۆر لە ناکاو ڕوویدا و هۆکارەکەی نازانین چیە."
زانیاریی زیاتر: میدیاکانی مەکسیک، گومان لەوە دەکەن کە تاوانبارەکە ئەندامی گرووپی "کارتێلی سانتا دێ لا ڕۆسا" بێت، کە ئەو گرووپە یەکێکە لە بەهێزترین باندە مافیاکانی ناوچەی گوادالاخارا و دەوروبەری ئەو شارەی مەکسیک، بەڵام تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک ئەمەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی ئێران ئەردۆغان پێشنیازی لووتکەیەکی سێقۆڵی بۆ ترەمپ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی ئێران ئەردۆغان پێشنیازی لووتکەیەکی سێقۆڵی بۆ ترەمپ دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە




