ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیداری سوودانی و نووری مالیکی
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەیەکی عێراقی دەڵێت، چاوەڕێ دەکرێت نووری مالیکی لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بکشێتەوە و دەرفەتی سوودانیش کەمە، بەڵام تادێت دیاریکردنی کاندیدی سازان (واتە نە مالیکی و نە سوودانی) لە هەموو کات زیاتر بەهێز دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی مەدا لە ژمارەی ئەمڕۆیدا و پاڵپشت بە بەدواداچوونەکانی بڵاویکردووەتەوە، لەم کاتەدا هەموو چاوەکان لەسەر بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگین کە ئایا چۆن مامەڵە لەگەڵ پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ دەکات، چاوەڕێش دەکرێت وەک هەنگاوێکی "تاکتیکی" نووری مالیکی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بکشێتەوە.
ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، لەناو لایەنە سیاسییەکاندا باس لەوە دەکرێت گریمانەی ڕاسپاردنی محەممەد شیاع سوودانی بۆ ویلایەتی دووەم لاوازە بەتایبەتیش دوای ئەوەی ماوەی ڕابردوو، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەبەرامبەر مالیکیدا کشایەوە.
بەگوێرەی بۆچوونی ئەو چاودێرانەی ڕۆژنامەکە قسەی لەگەڵ کردوون، ئێستا دەرفەتی کاندیدی سازان لە هەموو کات زیاترە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لە ئەگەری کشانەوەی مالیکیدا، دەرفەتی بەردەم ئەم کاندیدانە زۆرە چونکە پێشتر لەگەڵ مالیکی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە لە کێبڕکێیەکی بەهێزدا دابوون:
٠ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستا و سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان.
٠ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتر و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر (وەک کاندیدی سازان ناوی دەهێنرێت).
٠ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق.
٠ قاسم ئەعرەجی- ڕاوێژکاری ئێستای ئەنجوومەنی ئاسایی نەتەوەیی عێراق (دەوترێت چانسی لاوازە).
٠ حەمید شەتری – سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق.
٠ باسم بەدری – سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی (زۆر کات وەک کاندیدی فایەق زێدان ناوی دەهێنرێت).
٠ ئەسعەد عیدانی – پارێزگاری بەسرە.
٠ محەممەد دەراجی، ڕاوێژکاری ئێستای سەرۆکوەزیرانی عێراق
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- تەندروستی
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
53 خولەک لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت






