
دیمەنی هێزەکانی هەسەدە لە حەسەکە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا لە حەسەکە تێکدەشکێنن کە تێیدا چەندین کەس کوژران و بریندار بوون.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا بە بەکارهێنانی زرێپۆش هێرشیان کردە سەر پێگەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە چیای عەبدولعەزیز و پێکدادانی تووند لە نێوان هەردوولا ڕوویدا.
چی ڕوویدا: شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە و چوار زرێپۆشیان تێکشکاند، هاوکات ئۆتۆمبێلێکی دیکەی هێرشبەرەکان دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی تووند بە ناچاری لە ناوچەکەدا پاشەکشەی کرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەبارەی زیانەکان، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی ئاماژەی بەوە کردووە، نزیکەی 10 چەکداری هێرشبەرەکان کوژران و برینداربوون، بەهۆی چڕی پێکدادانەکانیشەوە گرووپە چەکدارەکان نەیانتوانی تەرمی کوژراوەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەنەوە.
ئەم پێشێلکارییە نوێیەی ئاگربەست هاوکات بوو لەگەڵ تۆپبارانێکی چڕ بۆ سەر گوندەوارەکانی تەل تەمر، ئەمەش مەترسییە ئەمنییەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جارێکی دیکە زیاد کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی خوێنی هەولێر: ئامادەین خوێن بۆ ڕۆژئاوا دابین بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن






