دەزگای خێرخوازیی بارزانی کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکارییەکانی بۆ ڕۆژئاوا درێژ دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
دەزگای خێرخوازیی بارزانی کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکارییەکانی بۆ ڕۆژئاوا درێژ دەکاتەوە

دیمەنی شوێنی کۆکردنەوەی کۆمەک لە هەولێر بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

ئاڤا نیوز

لەسەر داخوازی خەڵکی خێرخوازی هەولێر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی نووسینگەی هەولێر، کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکارییەکانی بۆ ڕۆژئاوا تا ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو درێژکردووەتەوە، دوێنی شەویش 30 بارهەڵگری پڕ لە پێداویستی لەو کەمپینەوە گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان.

لێدوانی فەرمی: ناز جەلال، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر بە ئاڤای وت، بارهەڵگرەکان  پڕن لەو پێداویستیانەی لێ قەوماوان لەم دۆخەدا پێویستییان پێیەتی وەک شیر، جلوبەرگی زستانە، پێڵاو، دەرمان و پێداویستی پزیشکی و سەبەتەی خۆراک.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە شەش ڕۆژی ڕابردوودا 27 بارهەڵگری دیکەمان ناردووە،  هاوکارییەکان بەسەر لێقەوماواندا دابەشکراون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەمپیەنەکە لەبەردەم پارکی شانەدەرە و تا ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو درێژکراوەتەوە، چونکە ڕێکخراوەکان، خێرخوازان، خەڵکی هەولێر و دەوروبەری بەردەوامن لە گەیاندنی هاوکارییەکانیان بۆ کەمپەینەکە، وا بڕیارە ئەمڕۆ کاسبکارانی هەولێر و نووسینگەکانی زەوی و زار زیاتر لە 15 بارهەڵگری کۆمەک ڕادەستی کەمپینەکە بکەن و ئەوانیش لە ڕێگەی تیمەکانیانەوە کەلو پەلەکان لەیەکتر جیادەکەنەوە و دەینرێن بۆ ڕۆژئاوا.

لەلایەکی دیکەوە: لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 12 بارهەڵگری دیکەی هاوکاری لەلایەن خەڵک و خێرخوازانی سنوورەکەوە ڕادەستی دەزگای خێرخوازیی بارزانی نووسینگەی سۆران کران و ئامادە دەکرێن بۆ ناردنیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.  

ژمارەکان وا دەڵێن: لەماوەی هەفتەیەکدا لە ڕۆژئاوای کوردستان، زیاتر لە نۆ هەزار و 180 خێزان، کە 57 هەزار و 955 كەس لەخۆدەگرێت، لە هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سوودمەندبوونە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ