
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبەردەم لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیران ڕایگەیاند، ئێمە لە دۆخێکدا نین کە هیچ ڕێوشوێنێکی سەربازی بەرامبەر بە ڤەنزوێلا بگرینەبەر چاوەڕێی ئەوەش ناکەین، بەڵام لە بەرژەوەندی ڤەنزوێلادایە لەگەڵ ئەمریکا کار بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا بەچەندین تۆمەتی جیاوازەوە لەسەرەتای ئەم مانگە لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی ئەمریکادا لەلایەن هێزەکانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەرکرا، ڕۆدریگێز کە ئەو کات جێگری سەرۆک بوو، ئێستا سەرۆکی کاتی ئەو وڵاتەیە.
لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا لەگەڵ ڤەنزوێلادا لە شەڕدا نییە و ئێمە وڵاتێکمان داگیر نەکردووە.
بەرپرسانی ئەمریکا بە ئاشکرا ڕایانگەیاندووە، دەیانەوێت سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییە نزیکەکانی وەک ئێران، چین و ڕووسیا بپچڕێنێت، بەڵام بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ڕوون نییە کە ئایا ڕۆدریگێزی سەرۆکی ئێستای وڵات هاوکاری ئەمریکا دەکات یان نا.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆدریگێز وەک سەرۆکی کاتی، هەرچەندە ڕایگەیاندووە، فەرمان لە واشنتن وەرناگرێت، بەڵام لە هەمان کاتدا خەریکی گفتوگۆیە بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا و ئازادکردنی پارە سڕکراوەکانی ڤەنزوێلا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت






