لەبارەی ئێران ئەردۆغان پێشنیازی لووتکەیەکی سێقۆڵی بۆ ترەمپ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە هەوڵێکی نوێی دیپلۆماسیدا پێشنیازی لووتکەیەکی سێقۆڵی لە نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا و ئێران بۆ دۆناڵد ترەمپ کردووە، بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی حورییەت'ی تورکی، ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە 27ی کانوونی دووەم، پێشنیازی بۆ دۆناڵد ترەمپ کردووە لووتکەیەکی سێقۆڵی (بە شێوەی ڤیدیۆیی یان ڕاستەوخۆ) لە نێوان هەرسێ وڵات ئەنجام بدرێت. بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەکە، ترەمپ بە ئەرێنی پێشوازیی لەم دەسپێشخەرییەی ئەردۆغان کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئاکیف چاغاتای کیلیچ، ڕاوێژکاری ئەردۆغان، بە میدیای تورکی ڕاگەیاندووە: "تورکیا دژی هەر دەستێوەردانێکی دەرەکییە لە کاروباری ئێراندا و پێیان وایە تەنیا ڕێگەی دیپلۆماسی دەتوانێت دۆخەکە ئاسایی بکاتەوە."
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامە تورکیەکە نووسیوویەتی: لە درێژەی ئەم هەوڵانەدا، بڕیارە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەم هەفتەیەدا بگاتە ئەنقەرە و لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆببێتەوە. بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن، وەزیری دەرەوەی تورکیا چەندین جار بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هاوتا ئێرانی و ئەمەریکییەکەی کردووە.
ئەمەش بزانە: ڕۆژنامەی حوریەتی تورکی ئاماژەی بەوەداوە، ئەم هەوڵانەی تورکیا، دوای ئەوە دێن لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە ئاڵۆزیی ناوخۆیی لە ئێران دروست بوو، دەسەڵاتدارانی تاران، ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاندانی خۆپیشاندەران تۆمەتبار دەکەن و تورکیاش هەوڵدەدات پرشکی ئاگرەکە ئەنقەرە و ناوچەکە نەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
20 خولەک لەمەوپێش

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت





