دوای ساڵانێک لە گرژی سەرکردەکانی چین و بەریتانیا لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆبوونەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیداری شی جینپینگ، سەرۆکی چین و کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
کیەر ستارمەر، وەکو یەکەم سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دوای هەشت ساڵ چووە نێو خاکی چین و لەلایەن ژاو لێجی، سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی گەلی چین (پەرلەمان) کۆبووەوە، دواتریش چاوی بە شی جینپینگ، سەرۆکی چین کەوت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە چالاکییە سیخوڕییەکانی چین لە بەریتانیا لە ماوەی ڕابردوو، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە دەیەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو تێکچوو، لەگەڵ ئەوەشدا پاڵپشتییەکانی چین بۆ ڕووسیا لە جەنگی ئۆکرانیا و مامەڵەی پەکین لەگەڵ هۆنگ کۆنگدا، دۆخەکەی سەختتر کرد و هەردوولا لەیەکدی دابڕان.
هەردوو وڵات هەوڵ دەدەن کێشەکانیان وەلا بنێن و سەرنج بخەنە سەر لایەنە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوانیان، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ خۆیدا بەشێک لە گەورەترین بازرگانەکانی وڵاتەکەی بردە پەکین و لەگەڵ هاوتا چینییەکانیاندا تاوتوێی زیادکردنی بازرگانی نێوانیان کرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: حکومەتەکانی بەریتانیا و چین ڕایانگەیاندووە، دەخوازن لەم سەردانەدا ڕێککەوتنامەی هاوکاری لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان واژۆ بکەن، کە ئەوەش دەبێتە یەکەم هەنگاو بۆ دووبارە ڕێکخستنەوە و فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوانیان.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی ئەمریکا بەم ڕێککەوتنە دڵخۆش نییە و ڕەخنەشی لێگرتووە، بەڵام بە هۆی ئەو دۆخەی لە ئابووریی جیهان لە سەردەمی دەسەڵاتی ترەمپدا هاتووەتە ئاراوە، گەشەپێدانی بازرگانی و وەبەرهێنان بۆ زۆرێک لە حکومەتەکان بووەتە کارێکی هەنووکەیی و پێویست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ستارمەر چوارەم کاربەدەستی وڵاتێکی هاوپەیمانی ئەمریکایە کە لەم مانگەدا سەردانی پەکین بکات، دوای سەرۆکەکانی کۆریای باشوور، کەنەدا و فینلاند. چاوەڕوانیش دەکرێت مانگی داهاتوو ڕاوێژکاری ئەڵمانیا سەردانی ئەو وڵاتە بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرز بوونەوە
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت





