لە هەولێر و دهۆک زیاتر لە هەزار تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایدەگەیێنێت هەزار و 708 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەری لە هەردوو سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک دەستگیر کردووە و بەشێکیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە دادگا بۆ کراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەرکان بیبانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ئاماری ساڵی 2025ـی ڕایگەیاند: لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک، هەزار و 708 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، لەو ژمارەیە هەزار و 34 تۆمەتباری بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و 674 تۆمەتباریش بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەکە دەستگیر کراون.
زانیاریی زیاتر: ئەو کەسانەی بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون لە ڕووی تەمەنەوە بەمجۆرەبوونە:
٠ ئەوانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ بۆ خوارەوەیە: 1%
٠ ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 30 ساڵیدایە: 46%
٠ ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 40 ساڵیدایە: 36%
٠ ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ 50 ساڵیدایە: 13%
٠ ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 50 بۆ 60 ساڵیدایە: 4%
٠ ڕێژەی ئافرەتان لە تێکڕای تەمەنەکانی دەستگیرکراوان: 4%
ژمارەکان وادەڵێن: بڕی 922 کیلۆ و 963 گرام لە ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر لەگەڵ 12 هەزار 194 شیت حەبی ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیراوە. دوو هەزار و 354 دۆسیە لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش یەکلاکراونەتەوە و بۆ دادگاییکردن ڕەوانەی دادگاکانی تایبەتمەند کراون. ئەمانە ئامارەکانی ساڵی 2025ە.
لەلایەکی دیکەوە: 601 تۆمەتبار ماوەی سزای یاساییان تەواو کردووە و ئازاد کراون.
٠ بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدرال و بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سلێمانی، لەم چالاکییە هاوبەشانە 13 گەورە بازرگان دەستگیرکراون، بڕی هەزار و 575 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ و حەبی کەپتاگۆن، دەستی بەسەرداگیراوە.
٠ هەزار و 356 کیلۆ و 758 گرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر لەلایەن لیژنەی عەمبارکردن و لەناوبردنی ماددەی هۆشبەر سووتێندراوە و لەناو براوە کە تایبەت بوون بە هەزار و 297 دۆسیە کە لە دادگاکان دادگایی کراون و پلەی بنبڕیان وەرگرتووە.
ئەمەش بزانە: بۆ هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا لە مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر و چۆنییەتی خۆپارێزی و ڕێگاچارەکانی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ماددە هۆشبەرەکان، 147 کۆڕ و سیمینار و وانەوتنەوە و چاوپێکەوتنی میدیایی، لە ناوەندەکانی خوێندن بە گشتی و ناوەندە ئاینییەکان و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان و ناوەندە حزبییەکان و لایەنە حکومی و ناحکومییەکان ئەنجام داوە، 235 پۆستەر و وێنەی لە شوێنی جیاواز هەڵواسراوە و هەشت هەزار نامیلکەی بڵاوکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- بزنس
- 46 خولەک لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی ئێران ئەردۆغان پێشنیازی لووتکەیەکی سێقۆڵی بۆ ترەمپ دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن





