وێنەی سووریا هەساری پێشکەشکاری ئاڤا. گرافیک ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
گرووپی میدیایی ئاڤا بە تووندی ئیدانەی هەڕەشە و هێرشی ناڕەوای هەندێک لە لایەنە فەرمی و میدیا و میدیاکارە سوورییەکان دەکات کە ڕەفتاری ڕەگەزپەرستانە و شۆڤێنی دژ بە ئەستێرەی خۆشەویست و کچە کورد سوورەیا هەساری دەکەن.
ئێمە و خەڵکی کوردستان باش تێدەگەین ئەم هەڕەشە و هوتافانە چین و بۆچی دەکرێن، هەر بۆیە بەجددی وەریان دەگرین.
لە سەرەتای هێرشەکان بۆ سەر کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، سوورەیا هەساری هەم وەک میدیاکار، هەم وەک کورد و وەک کچی ڕۆژئاوای کوردستان، دەنگی زوڵاڵ و پڕ ورەی کورد بوو کە ئێستا خۆشەویسترین و کاریگەرترین میدیاکارە بەتایبەتی لەم دۆخەی ئێستا بە سەر کورددا هاتووە.
بەسوپاسەوە ئیدارەی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان ئاگاداریان کردینەوە هەڕەشەکان بەجددی وەربگرین و سوورەیا بگەڕێنینەوە، هەرچەندە ئەمە خۆی بڕیارێکی سەختە بۆ ئێمە.
دووپاتی دەکەینەوە ئەمە مانای ئەوە نییە ڕووماڵی ئاڤا میدیا و سوورەیا هەساری بۆ دۆخی ڕؤژئاوای کوردستان دەوەستێت، بەڵکو زیاتر سوور دەبین لەسەر گەیاندنی دەنگی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان.
گرووپی میدیایی ئاڤا
29-01-2026
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە





