زانیاریی ئاڤا: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی کوردستان خەرج دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە رێککەوتی 29ـی 2ـی 2026 حکومەتی عێراق دەستی بە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی خۆی کرد. وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دەستیان بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کردووە، ڕۆژانی هەینی و شەممەش مووچە دابەش دەکرێت. لە مانگەکانی پێشوودا عێراق دوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی، بە چەند ڕۆژێک مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانی خەرج کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی مووچەی خەڵکی کوردستان، لە دوێنێ چوارشەممەوە وردبینی لە لیستی مووچە دەستی پێکردووە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەواو دەبێت.
زانیاریی ئاڤا: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، بڕیارە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات، ئینجا وەزارەتی دارایی کوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بنێرێت.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای وت، بڕیارە کۆتایی هەفتەی داهاتوو پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، بەڵام نازانم چوارشەممە دەبێت یان پێنجشەممە.
ئەمەش بزانە: دابەشکردنی مووچە لە عێراق بە سیستەمی تەوتینە و بە کارتی بانکییە، بەڵام بە سەرە پارە دەخرێتە سەر حیسابی فەرمانبەران. بەهۆی ئەوەی ئەم مانگە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە، ڕۆژانی هەینی و شەممەش پارە دەخرێتە سەر هەژماری فەرمانبەران. وەزارەتی دارایی دڵنیایش دەدات مووچە بێ کێشە دابەش دەکرێت و هیچ کێشەیەک دروست نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
سهربازانی ڕووسیا قهرزداری دووكاندارانی قامیشلۆن
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زیو بەشێوەیەکی لەناکاو دابەزینی تۆمارکرد
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ تووشی دابەزینێکی لەناکاو بوو
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەستی بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی خۆی کرد
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە





