كاروانی دووەمی هاوكارییەكانی پرۆگرامی خۆراكی جیهانی دەگاتە حەسەكە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ حەسەکە
ئاڤا نیوز
كاروانی دووەمی هاوكارییەكانی پرۆگرامی خۆراكی جیهانی لەڕێگەی 10 بارهەڵگرەوە گەیشتە پارێزگای حەسەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان، بڕیارە بەسەر پەنابەران و لێقەوماوانی ئەو ناوچەیە دابەش بكرێت.
بۆچی گرنگە: لەگەڵ دەستپێكی هێرش و پەلامارەكانی هێزەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق بۆ سەر هەرێمە كوردنشینەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، ئەو ناوچانە كەوتبوونە ژێر گەمارۆیەكی سەختی ئابووری، خەڵكەكەی لە زۆربەی خزمەتگوزاریی و پێداویستیە سەرەكییەكان بێبەش بوون.
- لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە، ڕێڕەوی مرۆیی بۆ گەیاندنی كۆمەک و هاوكارییەكان بەڕووی دانیشتووان و ئەو ئاوارانەشی ڕوویان لەو ناوچانە كردووە، كرایەوە. ئێستا ڕێكخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان لەسەرووی هەمووشیانەوە ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاوكاریی مرۆیی دەستیكردووە بە گەیاندنی هاوكارییەكان بە ڕۆژئاوای كوردستان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەپێی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، كەمێک پێش ئێستا دووەم كاروانی هاوكارییە مرۆییەكان كە لەلایەن پرۆگرامی خۆراكی جیهانییەوە دابین كراوە، لەڕێگەی 10 بارهەڵگرەوە گەیێندرایە شاری حەسەكە، لەوێشەوە بەسەر ناوچەكانی دیكە دابەش دەكرێت.
- بارهەڵگرەكان؛ پێداویستی سەرەكیی خواردنی لەخۆگرتووە بۆ ئەو خانەوادانەی كە بەهۆی هێرشی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە دیمەشق، ئاوارەبوونە و ڕوویان لە پارێزگای حەسەكە كردووە.
زانیاریی زیارتر: كەرەستەكان بەرەو كۆگاكانی هەڵگرتنی خۆراک دەگوازرێنەوە بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر ئاوارەكان كە زێدی خۆیان لە ناوچەكانی ڕەققە، تەبقە، عەفرین و شەهبا جێهێشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 14 خولەک لەمەوپێش
سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا کرد
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
14 خولەک لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا کرد
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
سهربازانی ڕووسیا قهرزداری دووكاندارانی قامیشلۆن






