پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا

شەیری بکە لە:
پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا

ئاڤا نیوز

لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری ئەمریکی ڕایگەیاند پرۆژە یاسای 'پاراستنی کورد'ی پێشکەش بە کۆنگرێس کردووە.

لێدوانی فەرمی: گراهام لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی "لەگەڵ سیناتۆر ڕیچارد بلومێنتال پڕۆژەکەیان پێشکەش کردووە و "لەو بڕوایەدام پشتگیرییەکی بەهێزی هەردوو پارتەکەی هەیە بۆ بیرۆکەی پاراستنی کورد لە سووریا و ناوچەکانی دیکەیش."

 

- دەشڵێت "کورد هاوپەیمانێکی زۆر جێی متمانە بوون بۆ ئەمریکا. هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە کە پێکهاتەیەکی گەورەی کوردی تێدایە – لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی ترەمپ، قورسترین ئەرکی شەڕی تێکشکاندنی داعشیان گرتە ئەستۆ."

- ئەو سیناتۆرە دەشڵێت "هێرشکردنە سەر کورد پێگەی ئەمریکا زۆر لاواز دەکات و ڕێگر دەبێت لە توانای سووریا بۆ گەشەکردن وەک دەوڵەتێک."

هۆکارە زانراوەکان: ئامانج لە پڕۆژە یاساکە سەپاندنی سزای توند و پەکخەرە بەسەر هەر حکومەت یان گرووپێکدا کە دەستوەردانی سەربازی دژی کورد ئەنجام بدات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆتایی نووسینەکەیدا گراهام نووسیوویەتی: بۆ ئەو وڵات و گرووپانەش کە وا دەزانن دەستیان واڵایە بۆ هێرشکردنە سەر کورد لە سووریا بەبێ ئەوەی باجەکەی بدەن، پێیان دەڵێم زۆر بە هەڵەدا چوون."

باکگراوند: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لێندزی گراهام ڕایگەیاند "بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێریی تێکچوونی دۆخی سووریا دەکەم، ئابڕووچوونە بۆ ناوبانگ و بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئەگەر دەستبەرداری کورد بێت کە هاوپەیمانی سەرەکی ئێمە بوون لە تێکشکاندنی خەلافەتی داعشدا."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ