دیمەشق و هەسەدە لەسەر 60%ـی پرسەکان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

هێزە کوردییەکان لە حەسەکە خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە ئامادە کردووە
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" و حکومەتی دیمەشق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی بەرایی لەسەر زۆربەی پرسە سیاسیی و سەربازییەکان، کە تێیدا هەسەدە وەک سێ لیوای سەربازیی دەچێتە ناو سوپای سووریاوە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا میدیا کەوتوون، مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع لەسەر 60%ـی کێشەکان ڕێککەوتوون. بەپێی نەخشەڕێگەکە، هەسەدە بە سێ لیوای سەربازیی تێکەڵی سوپای سووریا دەبێت؛ دوو لیوایان لە حەسەکە و لیوایەکیش لە کۆبانی جێگیر دەبن.
٠ هەروەها بڕیاردراوە سوپای سووریا لە دەوروبەری حەسەکە بکشێتەوە و شارۆچکەی شەدادی ببێتە دواین سنووری جێگیربوونی سوپا و گرووپە چەکدارەکان.
٠ لە ڕووی کارگێڕییەوە، دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ فەرمانگەکانی حکومەت تێکەڵ دەکرێن و دەبنە یەک ئیدارەی هاوبەش، هاوكات هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاواش دەخرێنە سەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا.
٠ بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەی لووتکە بۆ واژۆکردنی ئەم لێکتێگەیشتنانە ئەنجام بدرێت تاوەکو کۆتایی بە ململانێی چەکداریی بهێنرێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: بە گوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە 3,000 شەهید و کوژراو لە هەردوولا (600ـیان چەکداری دیمەشقن)، هاوکات تاوەکو ئێستا لەنێوان 2,000 بۆ 2,700 کەس چارەنووسیان نادیارە و بەگوێرەی گوتەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن پتر لە 500,000 کەس ئاوارە بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆخی مرۆیی لە کۆبانی گەیشتووەتە ئاستی کارەسات؛ بڕینی ئاو، کارەبا و ئینتەرنێت ژیانی 380,000 کەسی تووشی سەختییەکی یەکجار قورس کردووەتەوە. سەرەڕای پێشڕەوییە دیپلۆماسییەکان، بەڵام گەمارۆکە هێشتا وەک "کارتی فشار" دژی کورد بەکاردەهێنرێت و ڕێگریی لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان دەکرێت، کە ئەمەش مەترسیی مردن بە برسێتیی و سەرما لە ناو شارەکەدا زیاتر کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 55 چرکە لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین تا زیاتر لە 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- کولتوور
- 2 خولەک لەمەوپێش
سەندیکای هونەرمەندان پەیامێک ئاڕاستەی ڕای گشتی دەکات
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
تورکیا ناوبژیوانیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 55 چرکە لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین تا زیاتر لە 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئەلمۆنیتۆر: مەزڵووم عەبدی و شەرع ڕێککەوتن واژۆ دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سهربازانی ڕووسیا قهرزداری دووكاندارانی قامیشلۆن






