کارەبای سیتییەکان و شووقەکان و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی هەولێر دەکرێتە 24 کاتژمێری

شەیری بکە لە:
کارەبای سیتییەکان و شووقەکان و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی هەولێر دەکرێتە 24 کاتژمێری

یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە هەولێر

ئاڤا نیوز

کارەبای سیتییەکان و شووقەکان و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی هەولێر دەکرێتە 24 کاتژمێری. وەک هەنگاوی یەکەمیش پڕۆژەی ڕووناکی لە سیتییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەست پێ دەکات و ڕێنمایی تایبەتیان پێ دەدرێت.

بۆچی گرنگە: کارەبای سیتییەکان لەڕووی نرخەوە هەمان نرخەوە گەڕەکەکانی تری دەبێت کە پرۆژەی ڕووناکیان پێگەیشتووە، پێویستە پڕۆژەکانیش هەماهەنگی بکەن و لە هەنگاوی یەکەمدا پێوەرەکانیان بگۆڕن بۆ پێوەری زیرەک.

لێدوانی فەرمی: کەمال عەساف، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دووی هەولێر بە ئاڤای گوتووە، نووسراو ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکان کراوە، پێویستە لە هەموو پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون پێوەری زیرەک دابنرێت، وەبەرهێنەرەکان بۆیان هەیە هەموو یان بەشێک لە تێچووی پێوەرەکە لە بەشداربووان وەربگرنەوە بۆ خێراکردنی پڕۆسەکە.

-کەمال دەشڵێ، چەند ڕۆژێکی کەمە ئەو ڕێنماییەمان بەدەست گەیشتووە، بۆیە تاوەکو ئێستا هیچ سیتییەک بۆ گۆڕینی پێوەرەکانیان داواکارییان پێشکەش نەکردووە، ئەولەویەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی بەو سیتیانە دەدرێت کە زووتر تێچووی گۆڕینی پێوەرەکانیان دەدەن.

ژمارەکان وا دەڵێن: بەپێی ئامارەکان 118 پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە سنووری پارێزگای هەولێر هەن.بەشێوەیەکی گشتیی لە پڕۆژەکان دوو جۆر کارەبا هەیە:

یەکەم: کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە بە هەردووکیان 24 کاتژمێر کارەبا دابین دەکەن، نرخی هەر کیلۆواتێک تا 300 دینارە. 
دووەم: کارەبای بەشێک لە پڕۆژەکان پریپەیدە و نرخی هەر کیلۆواتێک 156 دینارە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوو نرخەکە بەراورد بە پڕۆژەی ڕووناکی زۆر گرانن، چونکە نرخی کارەبا لە پڕۆژەی ڕووناکی لە 72 دینارەوە دەست پێ دەکات و بەپێی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەباکە بڕەکە زیاد دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ