سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورەیا هەساری نێردراوی ئاڤا میدیا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان
ئاری عەبدوڵڵا
نێردراوی ئاڤا میدیا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو، دۆخی ناوچە کوردییەکان ئارامە و هیچ جۆرە گرژی و پێكدادانێک نەبووە و ژیان تاڕاددەیەكی زۆر ئاسایی بووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سورەیا هەساری، نێردراوی ئاڤا میدیا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، لە گەشتی دەنگوباسی کاتژمێر (حەوت) وتی، ئەمڕۆ دۆخەكە لە حەسەكە، قامیشلۆ، عاموودا و دەڤەرەكانی دیكەی ڕۆژئاوای كوردستان ئارامە، هیچ جۆرە شەڕ و گرژییەكی ئەوتۆ نەبووە و ژیانی هاووڵاتیان تاڕاددەیەكی زۆر، ئاسایی بووەتەوە.
ئەمەش بزانە: چوونی سورەیا هەساری، میدیاكاری ناسراوی ئاڤا میدیا بۆ ڕۆژئاڤا و هەڕەشەكانی نەیارانی كورد لە دژی، بووەتە ترێندی ڕۆژ و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
- سورەیا دەڵێت، "گەیاندنی دەنگی ڕاستی و حەقانیەت، سەخت و دژوارە، بۆیە بۆ خزمەتكردنی نەتەوەكەم و هاوزمانانم، گوێ بە هەڕەشە و مەترسییەكان نادەم."
- ئەو وەک میدیاكار تەنیا بەرگری لە مافەكانی مرۆڤ كردووە و ئەو دەستدرێژییانەی دەكرێتە سەر كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان، بە ڕای گشتی گەیاندووە، ئەوەش ئەركێكی مرۆڤایەتییە بەر لەوەی ئەركێكی نیشتمانی بێت.
باكگراوند: لە ڕۆژی 18ـی ئەم مانگە ڕێككەوتن لەنێوان دیمەشق و هەسەدە لەسەر ئاگربەستی چوار ڕۆژی كرا، دواتر هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر درێژكردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی 15 ڕۆژ، ئەوەش لەپێناو گەیاندنی كۆمەک و هاوكاریی مرۆیی بە ئاوارەكان لەلایەک و گرتنەبەری ڕێككارەكانی گواستنەوەی داعشە دەستگیركراوەكان بەرەو زیندانەكانی عێراق لەلایەكی دیكەوە، لەو ماوەیەشدا هەسەدە هێزەكانی سەر بە دیمەشقی بەوە تۆمەتبار كرد كە چەندین جار پێشێلی ئاگربەستیان كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دواخران
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین تا زیاتر لە 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دواخران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەلمۆنیتۆر: مەزڵووم عەبدی و شەرع ڕێککەوتن واژۆ دەکەن






