
بارەگای سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان - لقی سلێمانی. وێنە - ڕاگەیاندنی سەندیکا
ئاڤا میدیا
سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان وەڵامی ئەو ڕەخانە دەداتەوە کە لە هەندێک کەس لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاڕاستەیان کردبوون، جەخت لەوە دەکەنەوە لەم بارودۆخەی کە کوردستان تێیدا گوزەر دەکات، هونەرمەندان هاوشانی سەرجەم چین و توێژەکان، لە ڕیزی پێشەوەی خەڵک و هاوشانی ئازارەکانی نیشتمان وەستاونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی زیادبوونی چالاکییەکانی هونەرمەندان و بەهرەمەندانی بوارە کلتوورییەکان و بەشدارییکردنیان لەو خۆپیشاندان و هەڵمەتەکانی کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ لێقەوماوانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدرێن، هەندێک لەو هونەرمەندانە ڕەخنەی توندیان لێ دەگیرێت و وەکو دەگوترێت گەیشتووەتە ئاستی هەڕەشە لێکردن، ئەمەش هەڵوێستی توندی سەندیکای هونەرمەندانی بەدوادا هات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجومەنی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "بەداخەوە، لەبری دەستخۆشی و هاوکاری، دەبینین کۆمەڵێک تاقمی توندڕەو و خاوەن بیرکردنەوەی چەقبەستوو، پەلامار و هێرشی ناڕەوا دەکەنە سەر هونەرمەندانی نیشتمانپەروەر، ئێمە لە سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، بە توندی ئەم هێرشانە سەرکۆنە دەکەین و ڕایدەگەیێنین، هونەر تەنیا جوانکاری نییە، بەڵکو هاواری ئەو کەسانەیە کە بێدەنگ کراون، ئەوەی مێژووی کوردستانی لە فەوتاندن پاراستووە، شمشاڵی شوان و دەنگی ڕەسەنی هونەرمەندان بووە، نەک وتاری توندڕەوی و داخراوی".
ڕاگەیێنراوەکەی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە، "ناتوانن بە زمانی هەڕەشە و ناوزڕاندن، پێش لەو ڕەوتە ڕووناکبیرییە بگرن کە هونەرمەندان ڕابەرایەتی دەکەن، تاریکپەرستی و داخراوی لە مێژووی ئەم گەلەدا جێگەی نابێتەوە، هێرشکردنە سەر هونەرمەند، هێرشکردنە سەر شکۆی نەتەوە و جوانییەکانی ژیان، بۆیە بەهەموو شێوەیەک پشتگیریتان دەکەین، چەکی ئێوە دەنگ و ڕەنگ و وشەیە، لە تفەنگ و وتاری توندڕەوانە بەهێزترە".
لێدوانی فەرمی: نیاز نووری، نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بە ئاڤای گوت، "هونەرمەند سەربەستە لەوەی بە چ شێوازێک پشتگیری لە خاک و خەڵکەکەی دەکات؛ هیچ کەس و گرووپێک مافی ئەوەی نییە لە ژێر هەر ناوێکدا سنوور بۆ داهێنان و هەڵوێستی ئەوان دابنێت، لەهەمان کاتدا داوا لە هونەرمەندان دەکەین ڕێز لە بەها پیرۆزەکان و داب و نەریتی کۆمەڵگە بگرن و هەڵوێستەکانیان ببێتە مایەی یەکڕیزی چینەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری".
باکگراوند: ئەم ڕاگەیێنراوەی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لەکاتێکدایە، چین و توێژەکانی کۆمەڵگە هاوسۆزی خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەردەبڕن، کەچی هەندێک دەنگی جیاواز لە سۆشیال میدیا بە بیانووی جیاجیا، بەشێک لە دەربڕین و هەڵوێستی هونەرمەندان بۆ پاڵپشتیکردنی ڕۆژئاوای کوردستان، بە ناڕەوا دەزانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و تورکیا هەڵوەشانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 28 کانوونی دووەم
له سلێمانى ستافی فیلمێكی سینهمایی پشتیوانیى ڕۆژئاوا دەکەن
- کولتوور
- 28 کانوونی دووەم
خێرۆ عەباس بەرهەمێکی نوێ بە ژیریی دەستکرد بڵاودەکاتەوە
- کولتوور
- 27 کانوونی دووەم
لە دهۆک چالاکی درێژترین کەزی بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 27 کانوونی دووەم
چەکدار گۆرانییەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە





