خێرۆ عەباس بەرهەمێکی نوێ بە ژیریی دەستکرد بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


هونەرمەندی بەناوبانگی ڕۆژئاوای کوردستان خێرۆ عەباس، بەرهەمێکی نوێی بە ناوی "لاوێ ڕۆستەمم" بڵاودەکاتەوە و بەرهەمەکەشی بە ژیریی دەستکرد بەرهەمهاتووە.


چیرۆکی سەرەکی:
ڤیدیۆ کلیپی بەرهەمەکەی هونەرمەند خێرۆ عەباس، بە ژیریی دەستکرد بەرهەمهاتووە، تیایتدا ژنێک بە سواری ئەسپێکەوە دەگەڕێت و سەردانی کەسایەتیی و سەرکردە مێژوویەکانی گەلی کورد دەکات، لەوانە قازی محەممەد و بارزانی نەمر، دواتریش پیشانی دەدات کە هەموویان بەیەکەوە یەکیان گرتووە، ئەمەش بە مانای یەکگرتنی کورد دێت.


زانیاریی زیاتر: تێکستی گۆرانییەکەی خێرۆ عەباس، لە نووسینی مەمێ میکسیە، وڵات بەزیدی ئاوازی بۆ  گۆرانییەکە داناوە، لە هەمان کاتیشدا هارون ئەلکی، کاری دابەشکردنی موزیکی بۆ کردووە.


ئەمەش بزانە: ڤیدیۆی کلیپەکە بەشێوازێکی کلاسیکی دروست کراوە و تیایدا جلوبەرگ و پۆشاکی کوردی تیایدا بەکارهاتووە و لە هەموو ڕووێکەوە کولتوری کوردەواری پیشانی بینەر دەدات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ