بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ لەسەر پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوای کوردستان بوون بە دوو بەشەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرپرسانی باڵای واشنتن دابەشبوون بەسەر دوو بەرە یەكێک پشتیوانییە لە هەسەدە و ئەوەی تریش پشتیوانییە لە ئەحمەد شەرع سەرۆکی نوێ سووریا
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی باڵای واشنتن و کۆنگرێس لەسەر شێوازی پشتگیریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان و مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، بوون بە دوو بەرەی دژ بەیەکەوە.
لێدوانی فەرمی: لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری ئەمریکا ڕایگەیاند: "خراپترین شت ئەوەیە دەستبەرداری کورد ببین؛ ئەگەر شتێکی خراپیان بەسەر بێت، زۆر قورس دەبێت لە داهاتوودا هاوپەیمانی نوێ بدۆزینەوە، بۆیە پڕۆژەیەک بۆ سزادانی هەر حکومەتێک پێشکەش دەکەم کە هێرش بکاتە سەر کوردانی سووریا."
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاپۆرتێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئێستا لەناو ئیدارەی ترەمپ دوو تێڕوانینی جیاواز هەیە؛ تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، پاڵپشتیی ئەوە دەکات تەواوی خاکی وڵاتەکە بگەڕێتەوە ژێر دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع، بەڵام ژمارەیەک کۆنگرێسمان و بەرپرسی ئەمنی جەخت لە بەردەوامیی پشتگیریی هەسەدە دەکەنەوە.
. ئەم دابەشبوونە دوای ئەوە هات کە دیمەشق هۆشدارییەکانی ئەمریکای پشتگوێ خست و پەڕییەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات، ئەوەش ڕێک دوای ئەوەی هەسەدە وەک نیشانەی نیازپاکی و بە گەرەنتیی تۆم باراک لەو ناوچانە پاشەکشەی کردبوو.
٠ سەرکەوتنی پێشڕەوییەکانی سوپای سووریا بەشێکی زۆری بۆ گۆڕانی وەلائی هۆزە عەرەبەکانی ڕەققە و دێرەزوور دەگەڕێتەوە کە دژی هەسەدە وەستانەوە، هاوكات هەڵاتنی سەدان چەکداری داعش لە زیندانەکان نیگەرانیی لای بەرپرسانی واشنتن دروست کردووە کە ڕەنگە جارێکی دیکە تێرۆر سەرهەڵبداتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 31 خولەک لەمەوپێش
سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
31 خولەک لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سهربازانی ڕووسیا قهرزداری دووكاندارانی قامیشلۆن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانی دووەمی هاوكارییەكانی پرۆگرامی خۆراكی جیهانی دەگاتە حەسەكە





