جوڵەی داعش دوای ڕووداوەکانی سووریا لە گەرمیان زیادی کردووە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا، جموجوڵی چەکدارانی داعش لە سنووری ناوچەی داودە لە گەرمیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و مەترسیی جددی لەسەر ژیانی دانیشتووان دروست کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەکدارانی داعش بە چەکی بێدەنگ (قەناس) تەقەیان لە شوانکارێکی گوندی دوڕاجی کردووە و بەهۆی ئەو مەترسییانەشەوە تا ئێستا شەش گوند لە سنوورەکە بە تەواوی چۆڵکراون.
زانیاریی زیاتر: بۆشاییە ئەمنییەکەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کە درێژییەکەی 1050 کیلۆمەترە، بە هۆکاری سەرەکیی ئاسانکاری بۆ تەراتێنی ئەو چەکدارانە دادەنرێت. ئەم بۆشاییە وای کردووە شوانکارەکان بەبێ چەک نەتوانن لە گوندەکانیان دووربکەونەوە.
قاسم، یەکێکە لەو شوانکارانەی گوندی دوڕاجی کە بە ئەستەم لە گولـلەی چەکدارەکان ڕزگاری بووە. دۆخەکە بەتایبەت لە گوندەکانی (غەڕە و پەڵکانە) سەختترە کە هیچ هێڵێکی پەیوەندییان تێدا نییە.
لێدوانی فەرمی: لیوا مەردان چاوشین، بەرپرسی میحوەری دووی هێزی پێشمەرگە، زیادبوونی جموجوڵەکانی پشتڕاست کردەوە و بە ئاڤای ڕایگەیاند: "دوای بێدەنگبوونیان بۆ چەند ساڵێک، ماوەی سێ ڕۆژە جموجوڵی چەکدارانی داعش لە سنوورەکە بە دانانی مین و تەقەکردن لە شوانکار و گەڕانیان بە ماتۆڕسکیل، زیادی کردووە."
ئەمەش بزانە: ناوچەی داودە کە دەکەوێتە نێوان شارۆچکەی کفری و خورماتوو، 52 گوند لەخۆدەگرێت. بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنییەوە شەش گوند لەو ژمارەیە چۆڵکراون و ژیانیان تێدا نەماوە، ئەوانی دیکەش لەژێر هەڕەشەی بەردەوامدان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بژاردەی سەربازیی دژی ئێران تاوتوێ دەکات
- ڕاپۆرت
- 37 خولەک لەمەوپێش
پەیامەکەی ترەمپ لهبارهی مالیكی ماڵی شیعەی شڵەژاندووه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڤیتی
- 24 کانوونی دووەم
بەفربارین هەموو کەس دڵخۆش دەکات بەڵام بۆ شوانەکان پێچەوانەیە
- ببینە و ببیستە
- 24 کانوونی دووەم
نهێنییەکانی شوێنەواری خانی حەسەن پاشا لە ئامەد





