چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئاڤا: بڕیاری گۆڕینی مالیكی نەدراوە و لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ دانوستان دەکەین
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق کە یەکێکە لە لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەدروستی نازانین بەهۆی 'میزاجی دەرەکییەوە' بڕیاری گۆڕینی نووری مالیکی بدرێت، بۆیە بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکانی واشنتن، کاری لە پێشینەیان گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ دەبێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی ئەلدفاعی، وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی کە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانە گەلی عێراق هەڵیبژاردووە، بۆیەش مافی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی هەیە. "تائێستاش بڕیاری گۆڕینی کاندیدەکەمان نەداوە کە نوری مالیکییە، بەڵام ئەگەر لە بڕیاری کاندیدکردنی مالیکیش پاشکەشە بکەین، بەبڕیاری نیشتیمانیی خۆمان پاشەکشە دەکەین".
ئەلدفاعی، وتیشی، "تائێستا قورسە بەهۆی تایبەتمەندی بیرکردنەوەی گەلی عێراق و لایەنە سیاسییەکان بڕیاری گۆڕینی کاندیدەکەمان بدەین، بۆیەش هەوڵ دەدەین دەرگای گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ لەسەر ئەم بابەتە بکەینەوە.
٠ بەهۆی ئەوەی ئیدارەکانی ئەمریکا پراگماتیین (مامەڵە لەگەڵ واقیع دەکەن) و لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەشیان مامەڵە و سیاسەت دەکەن.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی ماوە دەستوورییەکانیش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و ڕاسپاردنی سەرۆکوەزیران، وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی دڵنیاییدا بە تەواوی پابەندی ئەو وادە دەستووریانە دەبن. دەشڵێت: "ئومێدەوارین یەکشەممەی داهاتوو کورد لەسەر یەک کاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ڕێکبکەوێت و سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت، دواتریش 15 ڕۆژی ماوەی ڕاسپاردن و 30 ڕۆژی ماوەی ڕاسپاردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران و پێکهێنانی حکومەت دەمێنێت، ئەو ماوەیەش کاتێکی باشە کە چوارچێوە کۆتا بڕیاری خۆی لەسەر بەردەوامبوون یانیش گۆڕینی کاندیدەکەی بدات."
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەرێکی تەندروستی دەرکرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ بە کەفالەت ئازاد کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەرێکی تەندروستی دەرکرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ بە کەفالەت ئازاد کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن





