ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێنرا

شەیری بکە لە:
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێنرا

ساتی دەرهێنانی ئۆتۆمبێلەکە

ئاڤا نیوز

گرووپێکی خۆبەخشی ئۆفڕۆد توانییان ئۆتۆمبێلێک لە لوتکەی چیای ماکۆک (ئیدارەی ڕاپەڕین) لەناو بەفر دەربهێنن، دوای ئەوەی بۆ ماوەی مانگ و نیوێک بەتەواوی لەژێر بەفردا مابووەوە.

چیرۆکی سەرەکی: خاوەن ئۆتۆمبێلەکە پاسەوانێکی تاوەری پەیوەندییەکان بووە لە لوتکەی چیاکە. بەهۆی بارینی بەفری زۆر، ئۆتۆمبێلەکەی لەکاتی دەوامدا گیری خواردووە و بەتەواوی داپۆشراوە. لە کاتی دەرهێنانیدا، نزیکەی 2 مەتر بەفر لەسەر ئۆتۆمبێلەکە هەبووە.

زانیاریی زیاتر: دوای 45 ڕۆژ  ئۆتۆمبێلەکە لەژێر بەفردا دەرهێنرا. پێشتر 8 جار هەوڵدراوە بۆ دەرهێنانی و تا دواجار سەرکەوتوو بوون لە دەرهێنانەوەی ئۆتۆمبێلەکە.

نزیکەی 150 ئۆتۆمبێل لەلایەن "گروپی ئۆفڕۆدی حاجیاوا" لەمساڵدا بە خۆبەخشی لەناو بەفر و قوڕ دەرهێنراون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: داستان ئەبوبەکر یەکێک  لە ئەندامی گروپەکە بە ئاڤای گوت: هەشت جار چووین تا توانیمان ئۆتۆمبێلەکە دەربهێنین و ڕادەستی خاوەنەکەی بکەینەوە.

- لە لوتکەی چیای ماکۆک، ژماریەک پاسەوان بەردەوام چاودێریی تاوەرێکی هێڵەکانی پەیوەندیکردن دەکەن، قادر، یەکێک لە پاسەوانەکانی ئەو تاوەرە بە ئاڤای وت، ئەو کۆمەڵە گەنجە هەڵوێستێکی جوان و کارێکی  مرۆڤ دۆستانە دەکەن، ئێمە دەواممان لە شوێنێکی بەرز و سەختە لە وەرزی زستان گرفتی هاتووچۆمان بۆ دروست دەبێت، ئەو گەنجانە هەر پێداویستییەکی وەک خواردن بەنزین یان هەرشتێکمان بوێت بە ئۆتۆمبێلە بەرزەکانی خۆیان دەگەنە لامان، زۆر سوپاسی گیانی هاوکارییان دەکەین.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: