سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی مووچەی فەرمانبەران دەبەن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی حکومەتی عێراق و مووچە
ئاڤا نیوز
ڕاپۆرتێکی دارایی ئاشکرای دەکات کە مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بڕی 6.46 تریلیۆن دینار لە بودجەی گشتیی دەبات، لە کاتێکدا فەرمانبەرانی ئاسایی بەهۆی کەمیی نەختینەوە مووچەیان دواکەوتووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕوانگەی ئیکۆ عێراق لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند: کۆی گشتیی مووچەی فەرمانبەران تاوەکو تشرینی دووەمی 2025 گەیشتووەتە 56 تریلیۆن دینار، کە 6.46 تریلیۆنی بۆ سێ سەرۆکایەتییەکە ڕۆیشتووە؛ ئەم بڕە پارەیە لەسەر حیسابی خزمەتگوزارییە گشتییەکان خەرج دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی وردەکارییەکانی ڕاپۆرتەکە، ئەنجوومەنی وەزیران بە 5.9 تریلیۆن دینار گەورەترین خەرجیی مووچەی هەیە، لە دوای ئەویش ئەنجوومەنی نوێنەران (پەرلەمان) بە 0.5 تریلیۆن دینار و سەرۆکایەتیی کۆمار بە 0.04 تریلیۆن دینار دێن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرەڕای ئەوەی تەواوی ڕێکارە کارگێڕییەکان و لیستی مووچەی وەزارەتەکان ئامادەن، بەڵام تاوەکو ئێستا زۆرینەی فەرمانبەران مووچەی مانگی کانوونی دووەمیان وەرنەگرتووە. هۆکاری سەرەکیی ئەم کێشەیە بۆ نەبوونی "نەختینە" (سیولە) لە ناو بانکە حکومییەکاندا دەگەڕێتەوە، کە وایکردووە حکومەت نەتوانێت لە کاتی خۆیدا شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی ئاسایی دابین بکات، لەکاتێکدا تەمویلی سەرۆکایەتییەکان بەبێ گرفت بەردەوامە.
باکگراوند: ئابووریی عێراق بە ڕێژەی 90% پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت و بودجەی وڵاتیش بە شێوەیەکی بەرچاو بەهۆی زیادبوونی میلاکاتی گشتییەوە قورس بووە. لە ساڵانی ڕابردوودا، چەندین جار هۆشداریی دراوە کە خەرجیی مووچەی پلە باڵاکان و دامەزراوە سیادییەکان بارگرانییەکی گەورەیە لەسەر ئابووریی وڵات و ڕێگرە لە ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاریی.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک دوای 14 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە
- فیچەر
- 18 خولەک لەمەوپێش
پەیکەری گوێز و کاڵەک لە تەوێڵە و سەیدسادق
- تەندروستی
- 43 خولەک لەمەوپێش
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێندرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
43 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
تورکیا ناوبژیوانیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکات
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
نرخی زیو بەشێوەیەکی لەناکاو دابەزینی تۆمارکرد





