عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

برێکی زۆر لە دۆلاری ئەمریکی
ئاڤا نیوز
دەستەی دەسپاکیی عێراق گەڕاندندنەوەی زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری لەو پارانەی لە گەنجینەی (ئەمانەی بەغدا) دزرابوون ڕاگەیاند، ئەوەش دوای بردنەوەی کەیسێکی یاسایی لە دادگاکانی لوبنان لە بەرژەوەندیی حکوومەتی عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: ئەم بڕە پارەیە بەشێکە لە کۆی 17 ملیار دیناری دزراوی (ئەمانەی بەغدا). ئەوکاتە تاوانباری سەرەکی (زینە سعوود) لە ساڵی 2010 لە کاتی هەڵاتنیدا لە لوبنان دەستگیر کرا و سزای زیندانی هەتاهەتایی و دەستبەسەرداگرتنی موڵکەکانی بۆ دەرچوو.
لێدوانی فەرمی: دەستەی دەسپاکی ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە بەیروت، توانرا بڕیاری دادگا بۆ گێڕانەوەی ئەو پارە دزراوانە جێبەجێ بکرێت کە بڕەکەی زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلارە.
-هەروەها لە ڕاگەیێنراوەکە هاتووە: تاوانبارەکە شوقەیەکی کڕیوە بە پارە دزراوەکە. بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە کار کراوە بۆئەوەی خاوەنداریی ئەو شوقەیەش وەربگیرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارەکە لە ڕێگەی سیستەمی (SWIFT)ـەوە خراوەتە سەر هەژماری باڵیۆزخانەی عێراق لە بانکی ڕافیدەین لقی بەیروت.
- پێشتریش دەستەی دەسپاکی توانیبووی زیاتر لە نۆ ملیۆن دۆلاری دیکە لەو پارانە بگێڕێتەوە کە لە پێنج بانکی لوبنانی بە ناوی جیاوازەوە شاردرابوونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک دوای 14 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە
- فیچەر
- 26 خولەک لەمەوپێش
پەیکەری گوێز و کاڵەک لە تەوێڵە و سەیدسادق
- تەندروستی
- 51 خولەک لەمەوپێش
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی مووچەی فەرمانبەران دەبەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
51 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک دوای 14 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێنرا
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت





