تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت

شەیری بکە لە:
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پێشنیازەکەی ئەنقەرەی بۆ کۆبوونەوەی لووتکە لەگەڵ واشنتن و ئەنقەرە ڕەت نەکردەوە، بەڵام جێبەجێکردنی لەم قۆناغەدا بە "دوور" ناو برد.

لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە CNN Turkـی ڕاگەیاند: پێموایە هێشتا زۆر دوورین لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سێقۆڵی؛ لە ئێستادا هیچ بنەمایەکی جددیی بۆ دانوستان لەگەڵ واشنتن لە ئارادا نییە و بۆ دانوستانی ڕاستەقینە، دەبێت سەرەتا کەشوهەوای هەڕەشە و فشارەکان نەمێنێت.

زانیاریی زیاتر: عێراقچی ستایشی هەڵوێستە "بوونیادنەرەکانی" تورکیای کرد بەرامبەر بە وڵاتەکەی، بەڵام جەختی کردەوە کە تاران ناتوانێت لەژێر سایەی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپدا بچێتە سەر مێزی گفتوگۆ.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لە کاتێکدایە کە ترەمپ سەرەڕای دەربڕینی ویست بۆ دانوستان، هێشتان هێزێکی دەریایی و ئاسمانیی یەکجار گەورەی لە ناوچەکەدا بڵاوە پێ کردووە و بژاردەی لێدانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانی وەک کارتی فشار هێشتووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ