ڕێككەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق ڕۆژی دووشەممە دەچێتە باری جێبەجێكردنەوە

شەیری بکە لە:
ڕێككەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق ڕۆژی دووشەممە دەچێتە باری جێبەجێكردنەوە

مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع

ئاڤا نیوز

وەزیری ڕاگەیاندنی حكومەتی نوێی سووریا ڕایدەگەیێنێت، ئەو ڕێككەوتنە نوێیەی لەگەڵ هەسەدە كراوە، ڕۆژی دووشەممە 2ـی 2 دەچێتە باری جێبەجێكردنەوە.

لێدوانی فەرمی: هەمزە مستەفا، وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا، لە لێدوانێكی بۆ كەناڵی فەرمیی سووریا،  ڕایگەیاند، ئەو ڕێككەوتنەی كە دوێنێ هەینی ڕاگەیێنرا، خاڵ و بڕگەكانی لە ڕۆژی 18ـی ئەم مانگەوە نووسراوەتەوە و لە ڕۆژی دووشەممە 2ـی شوبات دەچێتە باری جێبەجێكردنەوە.

هاوكات؛ وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا، هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو لێکتێگەیشتنە نوێیەی نێوان حکوومەتی دیمەشق و هەسەدە کرد، کە پێشبینی ئاگربەست و تێکەڵبوونی قۆناغ بە قۆناغ دەکات.

- پلان وایە لە ماوەی 10 ڕۆژدا کێڵگە نەوتییەکانی ڕومەیلان و سویدیە، لەگەڵ فڕۆکەخانەی قامیشلۆ ڕادەستی حکومەتی دیمەشق بکرێن، ئەوەشی خستەڕوو ڕۆژی دووشەممە بەڕێوەبەری نوێی ئاسایشی حەسەکە کە تازە دەستنیشان کراوە، دەستبەکار دەبێت. هەمان ڕۆژ ئەندامانی هەسەدە تێكەڵ بە لیوا سەربازییەكانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی دەكرێن.

باکگراوند؛ ڕۆژی هەینی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاشکرای کرد بۆ ڕاگرتنی تەواوەتیی شەڕ و دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتیی، لەگەڵ حکومەتی سووریا گەیشتینە ڕێککەوتنێکی گشتگیر کە تێیدا هەموو دامەزراوە سەربازیی و کارگێڕییەکان یەکدەخرێنەوە.

 - بەپێی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە، سوپای سووریا لەو ناوچانەی حەسەکە و کۆبانی کە پێشتر وەک ناوچەی سەربازیی ناسرابوون دەکشێتەوە، لە بەرامبەریشدا یەکەکانی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەچنە ناو سەنتەری شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ.


- لە ڕووی سەربازییەوە، فیرقەیەکی نوێ لە سێ لیوای شەڕڤانانی هەسەدە پێکدەهێنرێت و لیوایەکی تایبەتیش بۆ کۆبانی لەناو فیرقەیەکی پارێزگای حەلەبدا جێگیر دەکرێت.

- لە ڕووی کارگێڕییەوە، تەواوی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر تێکەڵی فەرمانگەکانی حکومەت دەبن و فەرمانبەرانی مەدەنیی لە میلاکاتی فەرمیی سووریادا جێگیر دەکرێن. ڕێککەوتنەکە جەخت لە چارەسەرکردنی مافە مەدەنیی و پەروەردەییەکانی کورد و دابینکردنی زەمینەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان دەکاتەوە تاوەکو سەروەریی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاکەکەدا بچەسپێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ