وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق لەڕێی ئاڤاوە پەیامێک بۆ ترەمپ دەنێرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق لەڕێگەی ئاڤاوە پەیامێک بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەنێرێت و دەڵێت، "خەڵكی عێراق ئێمەی هەڵبژاردووە، ئێمەش سەرپشكین لەوەی كێ بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو دەستنیشان دەكەین، بۆیە وەک لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە بڕیاری كاندیدكردنی نوری مالیكی بۆ سەرۆكوەزیران پاشەكشە ناكەین."
چیرۆکی سەرەکی: عەلی دەفاعی، وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی وەک هێزێكی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی، میوانی 'دوو قسە'ی ئاڤا میدیا بوو، وەڵامی پرسیارەكانی پەیوەست بە پرۆسەی سیاسی و حكومڕانی عێراقی دایەوە.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بۆ ئاڤا وتی، "لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، كۆكین لەسەر ڕەتكردنەوەی دەستوەردانی دەرەكی لەسەر پرسی دیاریكردنی سەرۆكوەزیرانی عێراق، پابەندین بە ڕێكارە دەستوورییەكانی پەیوەست بەم پرسە."
- عەلی دەفاعی ڕوونی دەكاتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانییە و بەفەرمی كاندیدی خۆی دیاری كردووە، بە خواست و حەزی هیچ كەس و لایەنێک لە بڕیارەكە پاشگەز نابینەوە".
- باسی لەوەشكرد، چوارچێوەی هەماهەنگی هەریەک لە نوری مالیكی، حەیدەر عەبادی و محەممەد شیاع سوودانی سەرپشک كرد، تا لەنێوان خۆیان ڕێكبكەون لەسەر دیاریكردنی یەكێكیان بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق، ئەوەبوو سوودانی بەویستی خۆی دەستبەرداری پۆستەكەی بوو بۆ مالیكی، لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیش بە زۆرینە لەگەڵ ئەو دەستپێشخەریەی سوودانی كۆک بوون.
- ئەو سەركردەی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەگەری ڕێككەوتنی نوێ لەسەر دیاریكردنی كاندیدێكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران بەدوور نازانێت و دەڵێت، "هەموو بابەتێك چارەسەری هەیە؛ لە پرۆسەی سیاسی هیچ پێشهات و هەڵومەرجێک ئەستەم نییە، بەڵام ئێمە ڕژدین لەسەر ڕێكارە دەستوورییەكان و دیاریكردنی سەرۆكوەزیران لەنێو پەرلەمان، نەک ئەوەی هەر لەئێستاوە لە دیاریكردنی كاندیدی خۆمان پاشگەز ببینەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی داعشە زیندانییەکان بۆ عێراق خاو بووەتەوە
- ببینە و ببیستە
- 12 خولەک لەمەوپێش
گۆمی ناور لە شارباژێڕ؛ گۆمێک بە ئاوی باراناو دروستبووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بالیسان خێزانێکی نۆ کەسی ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیمارک دوای 14 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە
- فیچەر
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیکەری گوێز و کاڵەک لە تەوێڵە و سەیدسادق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بالیسان خێزانێکی نۆ کەسی ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیمارک دوای 14 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێنرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە






