
زیندانی حوت لە ناسرییە- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بەغدا داوای لە واشنتن کردووە خێرایی گواستنەوەی دەستبەسەرکراوانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق کەم بکاتەوە، لەم چوارچێوەیەشدا عێراق دەیەوێت کاتی زیاتری هەبێت بۆ گوشارخستنە سەر وڵاتانی دیکە تا هاووڵاتییە چەکدارەکانی خۆیان وەربگرنەوە.
بۆچی گرنگە: بەهۆی گرتنەخۆی هەزاران زیندانیی داعش لە سوریاوە، عێراق نایەوێت ببێتە "قوربانی" یان "جەلاد" بۆ ئەو وڵاتانەی کە ئامادە نین هاووڵاتییەکانی خۆیان وەربگرنەوە، زۆربوونی ژمارەی زیندانییەکان بارگرانییەکی گەورە بۆ دادگا و زیندانەکانی عێراق دروست دەکات و مەترسیی سزادانی چەکدارەکانی داعش بە سزای لە سێدارەدان، عێراق ڕووبەڕووی ڕەخنەی نێودەوڵەتی دەکاتەوە.
پلانەکە: هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە 21ـی کانوونی دووەمەوە ئۆپەراسیۆنی گواستنەوەی چەکدارانی داعشیان لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە سوریاوە بۆ عێراق دەستپێکردووە. ئامانجی ئەمریکا ڕێگرییکردنە لە هەر هەوڵێکی هەڵاتن کە ببێتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی "ڕۆیتەرز"ی ڕاگەیاندووە، تاوەکو ئێستا ژمارەی ئەو چەکدارانەی داعش کە ڕەوانەی وڵاتەکەی کراونەتەوە، نزیکەی 500 کەسە، لەکاتێکدا بەپێی ئامارەکان نزیکەی سێ هەزار چەکداری داعش خەڵکی عێراقن و لە زیندانەکانی هەسەدە بوون، جگە لەوەی هەزاران خێزانی عێراقی لە کەمپی هۆل نیشتەجێن و ڕێکاری پێویست نەگیراوەتە بەر بۆ گرتنەخۆی ئەو ژمارە زۆرەی خێزان لە کەمپی تایبەتدا.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکانی چەند بەرپرسێکی عێراقی و دیپلۆماتکارێکی ڕۆژئاوایی، بەغدا داوای لە ئەمریکا کردووە خێرایی پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارەکان کەم بکاتەوە، تاوەکو کاتی پێویستی هەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وڵاتانی دیکە دەربارەی وەرگرتنەوەی هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوەکانیان کە لە ڕیزی چەکدارانی داعشدا بوون، هەروەها بۆ ئەوەی بتوانێت زیندانیی زیاتر بۆ گرتنەخۆی ئەو چەکدارانە ئامادە بکات.
لەهەمان کاتدا: سەرچاوە دادوەری و ئەمنییەکانی عێراق و دیپلۆماتکارێکی ڕۆژئاوایی ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا بۆ بنکەکانی عێراق گوازراونەتەوە، نزیکەی 130 عێراقی و 400 چەکداری بیانین.
ئاڵنگارییەکان: وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی دووڕیانێکی سەخت بوونەتەوە:
1. وەگرتنەوەی چەکدارەکان لە ناوخۆی وڵاتەکانیان ناڕەزایەتیی جەماوەری لێدەکەوێتەوە و سەلماندنی تاوانەکانیان لە دادگاکانی ڕۆژئاوا قورسە.
2. هێشتنەوەیان لە عێراق ڕەنگە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا بسەپێنرێت، ئەمەش دژی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤی ئەو وڵاتانەیە.
3. زۆرینەی چەکدارە بیانییەکانی داعش، پێشتر ناسنامە و پاسپۆرت و بەڵگەنامەکانی خۆیان لەناوبردووە و پرۆسەی ناسینەوە و دروستکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکانیان بابەتێکی یاسایی و سیاسی سەخت دەبێت.
لە نێوان پەلەکردنی واشنتۆن بۆ داخستنی زیندانەکانی سووریا و دوودڵیی بەغدا لە وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆری چەکدارە بیانییەکان، دۆسیەی "دەستبەسەرکراوانی داعش" وەک بۆمبێکی تەوقیتکراو لە ناوچەکەدا ماوەتەوە.
ئێستا عێراق لە هەوڵێکی سەختدایە تاوەکو ڕێگری بکات لەوەی ببێتە "گۆڕستانی کۆتایی" بۆ چەکدارە بیانییەکان، لە کاتێکدا وڵاتانی ڕۆژئاواش هێشتا نەیانتوانیوە چارەسەرێکی یاسایی و سیاسیی گونجاو بدۆزنەوە کە هەم ئاسایشیان بپارێزێت و هەمیش لە ڕەخنەکانی مافی مرۆڤ ڕزگاریان بکات.
مانەوەی ئەم دۆخە بە هەڵپەسێردراوی، تەنیا بارگرانیی سەر شانی عێراق زیاد ناکات، بەڵکو مەترسیی سەرهەڵدانەوەی نەوەیەکی نوێی تووندڕەویش لە ناوچەکەدا زیندوو دەهێڵێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی: دەبێت وڵاتانی بیانی ڕێز لە ئیرادەی گەلی عێراق بگرن
- بیروڕا
- 41 خولەک لەمەوپێش
شوناس و مێژووی کورد؛ لە لووتکەی چیاکانەوە بۆناو شەقامەکانی دنیا
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
لە کۆنگۆ زیاتر لە 200 کەس بەهۆی داڕمانی کانێک گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئێمپایەر وۆڕڵد خەڵاتێکی بەناوبانگی بردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 29 کانوونی دووەم
پەیامەکەی ترەمپ لهبارهی مالیكی ماڵی شیعەی شڵەژاندووه
- ڕاپۆرت
- 29 کانوونی دووەم
پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
- ڕاپۆرت
- 22 کانوونی دووەم
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان






