لە هەولێر نزیکەی یەک ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کۆکراوەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی دابەشکردنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
کەمپینی هەولێر بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کۆتایی هات. پارێزگاری هەولێریش ڕایگەیاند، زیاتر لە 500 تۆن کەلوپەل و نزیکەی یەک ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کۆکراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کۆتاییهاتنی کەمپینی هەولێری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، بە کۆی گشتی 504 تۆن کەلوپەل کە دەکاتە 126 بارهەڵگر کۆکراوەتەوە:
-325 تۆن بابەتی خۆراکی.
-147 تۆن بابەتی ناخۆراکی.
-32 تۆن پێداویستییە تەندروستی و پزیشکییەکان.
زانیاریی زیاتر: ئومێد خۆشناو ئاشکراشی کرد، لە کەمپینەکەی هەولێر، یەک ملیار و 695 ملیۆن و 874 هەزار دینار کۆکراوەتەوە، واتە نزیکەی یەک ملیار و 700 ملیۆن دینار.
-وتیشی، بەشێک لەو کۆمەکانە ڕۆژانە گواستراونەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، ئەوەی کە ماوە بە ئەمانەتەوە دەگاتە ڕۆژئاوای کوردستان و تیمەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی، بۆئەوەی لەوێ بەسەر خەڵکی ئاوارە و لێقەوماو دابەشی بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: دەزگای خێرخوازیی بارزانی داتا و ئاماری فەرمی بڵاوکردووەتەوە کە لە تەواوی کوردستان بەم شێوەیە بووە:
-255 بارهەڵگر کۆمەک و پێداویستی.
-516 کرێکار بەشداریی هەڵمەتەکانیان کردووە.
ئاماری هاوكارییە جۆراوجۆرەكان:
-خێزانی سوودمەند: 7802
-قوتابخانە: 183
-مزگەوت: 12
ئاماری نەوت:
-خێزانی سوودمەند: 7139
-لیتر نەوت: 253632
-قوتابخانە: 184
-مزگەوت: 11
ئاماری خواردنی گەرم:
-35045 ژەم خواردنی گەرم
-قوتابخانە: 135
-مزگەوت: 9
ئاماری تیمە تەندروستییەكان:
-3965 كەس سوودمەند بووە
-54 قوتابخانە
باکگراوند: ڕۆژی پێنجشەممە 22-1-2026، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگیی پارێزگای هەولێر، لەبەردەم پارکی شانەدەر لە شاری هەولێر کەمپینی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی: دەبێت وڵاتانی بیانی ڕێز لە ئیرادەی گەلی عێراق بگرن
- بیروڕا
- 32 خولەک لەمەوپێش
شوناس و مێژووی کورد؛ لە لووتکەی چیاکانەوە بۆناو شەقامەکانی دنیا
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
لە کۆنگۆ زیاتر لە 200 کەس بەهۆی داڕمانی کانێک گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێمپایەر وۆڕڵد خەڵاتێکی بەناوبانگی بردەوە
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی داعشە زیندانییەکان بۆ عێراق خاو بووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی: دەبێت وڵاتانی بیانی ڕێز لە ئیرادەی گەلی عێراق بگرن
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
لە کۆنگۆ زیاتر لە 200 کەس بەهۆی داڕمانی کانێک گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێمپایەر وۆڕڵد خەڵاتێکی بەناوبانگی بردەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بالیسان خێزانێکی نۆ کەسی ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیمارک دوای 14 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە






