نووری مالیکی پەیامێک بۆ وڵاتانی بیانی دەنێرێت

شەیری بکە لە:
نووری مالیکی پەیامێک بۆ وڵاتانی بیانی دەنێرێت

نووری مالیکی، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، جەخت لەسەر سەروەریی عێراق لە بڕیارە سیاسییەکان دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت هەڵبژاردنی حکومەت و سەرکردەکان مافی گەلە و دەبێت وڵاتانی دەرەوە ڕێز لەم ئیرادە دەستوورییە بگرن.

وێنە گەورەکە: ئەم لێدوانانەی مالیکی لە کاتێکدایە چوارچێوەی هەماهەنگی نووری مالیکی وەک کاندید بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستنیشان کردووە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە: مالیکی لای ئەوان قبوڵکراو نییە و ئەگەر ببێتەوە سەرۆکوەزیران چیدیکە هاوکاری عێراق ناکەن.

- ئەم هەڵوێستەی واشنتن قەیرانێکی سیاسی لە ناو ماڵی شیعە و چوارچێوەی هەماهەنگی دروست کردووە و بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم پرسە ئەنجام بدرێت.

پەیامی فەرمی: نووری مالیکی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "عێراق خوازیاری دروستکردنی پەیوەندییەکی هاوسەنگی سیاسی، ئابووری و ئەمنییە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، بەتایبەت ئەو دەوڵەتانەی هاوکاری عێراق بوون، بە مەرجێک ئەم پەیوەندییانە لەسەر بنەمای "بەرژەوەندی هاوبەش و شەراکەت" بن، نەک دەستێوەردان.

- وتیشی: ڕێزگرتن لە دیموکراسی و دامەزراوە دەستوورییەکان بۆ هەڵبژاردنی سیستەمی سیاسی، بنەمایەکی نەگۆڕە و هیچ پاشەکشەیەکی لێ ناکەن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ