لە ساڵێكدا زیاتر لە 1400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێکراون

شەیری بکە لە:
لە ساڵێكدا زیاتر لە 1400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێکراون

دیمەنی یەکێک لە پرۆژەکانی ڕێگاوبان. وێنە؛ KRG

ئاڤا نیوز

لە ئیدارەی سۆران، هەزار و 442 پرۆژەی جۆراوجۆر لە سێكتەرەكانی ڕێگاوبان، نیشتەجێبوون، گەشتیاری، ئاو و كارەبا لەماوەی ساڵێكدا جێبەجێ كراون، تا ئێستاش هەزار و 99 پرۆژە تەواوكراون و خراونەتە خزمەتی هاووڵاتیانەوە.

وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئاوەدانکردنەوە و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە هەموو ناوچەکان، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ساڵی 2025دا گەشەسەندنێکی گەورەی لە تەواوكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکاندا بەخۆیەوە بینیوە.

ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی دوایین ئامارەکان كە لە ماڵپەڕی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، کۆی گشتیی ئەو پڕۆژانەی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کاریان تێدا کراوە، گەیشتووەتە هەزار و 442 پڕۆژەی جۆراوجۆر لە سێکتەرە سەرەکییەکانی وەک؛ ڕێگاوبان، باڵەخانە و نیشتەجێكردن، گەشتیاری، ئاو، کارەبا و چەندین سێكتەری دیكە.

زانیاریی زیاتر: لەبارەی ئاستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، تا ئێستا هەزار و 99 پڕۆژە بەتەواوی کۆتایییان هاتووە و خراونەتە خزمەت هاووڵاتییانەوە، 343 پڕۆژەی دیكەش لە قۆناغی جێبەجێکردندان و کارکردن تێیدا بەردەوامە.

ئەمەش بزانە: سەبارەت بە دابەشبوونی پڕۆژەکان، تەنیا لە سەنتەری شاری سۆران 474 پڕۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێ کراون، کە ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر جوانترکردنی سیمای شار و باشترکردنی گوزەرانیی دانیشتووانەکەی هەبووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ