کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق

شەیری بکە لە:
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق

دیمەنی دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لەبەردەم زیندانی ئەقتان. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

پرۆسەی گواستنەوەی زیندانییانی داعش لە زیندانەکانی سووریاوە بۆ عێراق بەردەوامە و بڕیارە ئەمڕۆ 150 زیندانی دیکەی ڕێکخراوەکە بگوازرێنەوە عێراق، بەڵام خراپیی کەشوهەوا  پرۆسەکەی پەکخستووە.

وێنە گەورەکە: سێنتکۆم لە 21ـی کانوونی دووەمەوە ئۆپەراسیۆنی گواستنەوەی چەکدارانی داعشیان لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە سووریاوە بۆ عێراق دەستپێکردووە. ئامانجی ئەمریکا ڕێگریکردنە لە هەر هەوڵێکی هەڵاتن کە ببێتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی عەرەبییە بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کردووە، عێراق تاوەکو ئێستا 953 چەکداری داعشی وەرگرتووەتەوە، ئاماژەی بەوەش کردووە خاوبوونەوەی پرۆسەی گواستنەوەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیوەندی بە خراپیی کەشوهەواوە هەبووە.

هەر بەگوێرەی سەرچاوەکە، بڕیارە ئەمڕۆ کاروانێکی نوێی چەکدارانی داعش کە لە 150 کەس پێکهاتوون بگەن، ئەوەشی خستەڕوو ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە کاریگەری لەسەر خێرایی گواستنەوەکە دەبێت و ڕەنگە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو چەکدارانەی ڕەوانەی عێراق دەکرێن.

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە فەرمی ڕایگەیاندووە، ژمارەی ئەو زیندانییانەی تا ئێستا گوازراونەتەوە بۆ عێراق گەیشتووەتە 500 کەس.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ