حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری گفتوگۆکانی ڕێککەوتننامەی سیداو لە جنێڤ دەکات

شەیری بکە لە:
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری گفتوگۆکانی ڕێککەوتننامەی سیداو لە جنێڤ دەکات

دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان

ئاڤا نیوز


حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە 92ـەمین خولی گفتوگۆكانی ڕێككەوتنامەی سیداو دەكات تایبەت بە نەهێشتنی جیاكاری دژی ژنان، ڕاپۆرتی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە جێبەجێكردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان پەیوەست بە مافەكانی ئافرەت، دەخوێندرێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژانی دوو تاوەكوو شەشی مانگی شووبات، لە بارەگای سەرەكیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە جنێڤ، 92ـەمین خولی گفتوگۆكانی ڕێككەوتننامەی سیداو بەڕێوەدەچێت، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی شاندی كۆماری عێراق بەشدار دەبێت.

لێدوانی فەرمی: د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، لە حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "لە گفتوگۆكانی سیداو، وتار و ڕاپۆرتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکان بەپێی ڕێککەوتننامەکە دەخوێندرێتەوە، خۆشبەختانە ژمارەیەک لە وڵاتان، هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمیان بە ئەرێنی وەسف کردووە، بەتایبەتی لە بواری پاراستنی یەکسانی، هەڵپەساردنی سزای لەسێدارەدان، پێشوازیکردن لە ئاوارە و پەنابەران و چەندین بواری گرنگی دیكە.


زێباری دەشڵێت: "لە چوارچێوەی پلانی پێنج ساڵەی حکومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ، هەنگاوی جددی بۆ جێبەجێكردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان نراوە و لەم ڕووەوە دەسكەوتی گەورە بەدەستهاتوون، بەتایبەت لە پرسی نەهێشتنی هەموو جۆرەكانی جیاكاری و توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان و منداڵان."


ئەمەش بزانە: بەگوتەی دیندار زێباری، ڕۆڵی دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە بنبڕكردنی توندوتیژی و بونیادنانی كۆمەڵگەیەكی یەكسان و دادپەروەر لە جنێڤ باسدەكرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ