بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتەوە یەکگرتووەکان بارەگای سەرەکی لە ئەمریکا دادەخات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتەوە یەکگرتووەکان بەناچاری بارەگای سەرەکی خۆی لە نیویۆرک دادەخات و داوا لە وڵاتانی ئەندام دەکات، هەتا زووە قەرزە دارارییەکانیان بدەنەوە، پێش ئەوەی بە تەواوی تووشی داڕمانێکی سەختی ئابووری بن.
چیرۆکی سەرەکی: نەتەوە یەکگرتووەکان، ناسراو بە 'UN' هاواری لێ هەڵساوە و بە وڵاتانی ئەندامی وتووە، "تووشی قەیرانی ئابووری بووین قەرزەکانتان بدەنەوە"، نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش داوە، ئەگەر وڵاتانی ئەندام، بەتایبەت ئەمریکا، پابەندییە داراییەکانیان نەدەن، ڕەنگە تا مانگی حەوتی ئەمساڵ بودجەکەیان بە تەواوەتی ببڕێت و تووشی قەیرانی دارایی بن.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، ڕاپۆرتێکی لەبارەی کێشە داراییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی: "بەرپرسانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان وتوویانە، ئەگەر بودجەیان بۆ دابین نەکرێت ناچار دەبن لە مانگی هەشتی ئەمساڵ بارەگای سەرەکیان لە نیویۆرک دابخەن."
لێدوانی فەرمی: فەرهان حەق، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەڵێت: "ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان بارەگای سەرەکی دابخرێت، ئەوا کارە مرۆییەکانیان لە جیهاندا پەکیان دەکەوێت و بەردەوام نابن."
بۆچی گرنگە: هەبوونی بارەگەی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەتمەندی خۆی هەیە چونکە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی لێ ئەنجام دەدرێت، تیایدا سەرۆکی وڵاتانی جیهان کۆدەبنەوە و وتاری جیاواز لەبارەی کێشە نێودەوڵەتییەکان، پرسە مرۆییەکان، ئاسایشی نێودەوڵەتی و چەندین پرسی جیاواز پێشکەش دەکەن، بەڵام لە ئەگەری داخرانی بارەگاکە، ئەوا ئەمساڵ هەردوو کۆبوونەوەکە هەڵدەوەشێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامە ئەمریکییەکە دەڵێت: "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا بۆ باڵیۆزانی هەر 196وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداری داوە کە دۆخی داراییان لە هەموو قۆناغەکانی پێشوو جیاوازتر و مەترسیدارترە."
٠ قەیرانە داراییەکەیان زۆر قووڵە و وا بڕوات ناتوانین بەردەوامی بە پڕۆگرامەکانمان بدەین.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکانی نیویۆرک تایمز، تەنیا ئەمریکا 2.2 ملیار دۆلار، لە پابەندی دارایی خۆی نەداوەتە نەتەوە یەکگرتووەکان، بووەتە قەرز لەسەر ئەمریکا، پارەی ساڵانی نێوان 2025 و 2026 تا ئێستا ئەمریکا خەرجی نەکردووە. لە دوای ئەمریکاش، ئەمانەی خوارەوە پابەندییەکانی خۆیان جێبەجێ نەکردووە:
٠ ڤەنزوێلا، بە 38 ملیار دۆلار، لە پلەی دووەمدایە و بەهۆی نەدانی قەرزەکانی، مافی دەنگدانی لە ڕێکخراوەکەدا لێ سەندراوەتەوە.
٠ مەکسیک، بە 20 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەمدایە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت قەرزەکانی بداتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵ بە پاساوی بە فیڕۆدانی پارە و خراپ بەڕێوەبردنی سەرچاوە داراییەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیاری کشانەوەی ئەمریکای لە چەندین ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان دا.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئاشتی پارێزانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان، ڕێنماییان پێدراوە بودجەکانیان بە ڕێژەی 15٪ کەم بکەنەوە. شارەزایان بە ڕۆژنامە ئەمریکییەکەیان وتووە: "ئەمە گەورەترین مەترسی لەسەر پرۆسەکانی نێوەندگیریی وڵاتان و پاراستنی ئاشتی لە ناوچەکانی جەنگدا بەرپا دەکات، چونکە ناتوانرێت مووچەی کارمەندەکان و پارەی پێداویستییەکانیان تەرخان بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت





